بۆ یەکەم جار پاش چەندین دەیە یەکێتی ئەوروپا بە یەکگرتووییەکی تەواوەوە ڕووبەڕوی ڕوسیا دەبێتەوە

2022-03-23   |  
سەرکردەکانی ئەوروپا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن و سەرکردەکانی ئەوروپا و جیھان بڕیارە لە ئەوروپا کۆببنەوە و تاوتوێی جەنگی ئۆکراین بکەن.

ئەم سەردانەی سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەیە بۆ ئەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەیانەوێت بە خێرای جەنگی ئۆکراین کۆتای پێ بھیێنێت و کێشەکان چارەسەر بکات.

بە گوێرەی پلانی سەردانەکەی بایدن، تەنھا لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا بایدن بەشداری کۆبونەوەیەکی ناتۆ و گروپی حەوتی وڵاتانی ئەوروپا و سەردانی چەندین دامەزراوە لە پایتەختی ئەروپا بکات. ئەنجام دانی ئەم چاوپێکەوتنانە لەم کاتە کەمدا بۆ نەبوونی جیاوازی گەورە لە نێوان وڵاتانی ئەوروپادا دەگەڕێتەوە. 

ھەروەھا بایدن سەردانی پۆڵەندا دەکات کە لە ئێستادا نزیکی دوو ملیۆن و نیو ئاوارەی ئۆکراینی  تێدا نیشتەجێ بووە. وەک نیشاندانی پشتگیریەک بۆ گەلی ئۆکراین و پاراستنی سنورەکانی ناتۆ. 

پێشبینی دەکرێت بایدن چەندین سزای دیکە دژی ڕووسیا ڕابگەیەنێت و ھاریکاری زیاتر پێشکەشی ئۆکراین بکات و ھێزی زیاتر ڕەوانەی ئەو وڵاتانە بکات کە ھاوسنورن لەگەڵ ئۆکراین. 

ئەم جۆرە یەکڕیزیە لە ئەوروپادا لە پاش جەنگی ساردەوە نەبینراو و زۆر جار باس لەوە دەکرا کەوا ڕێکخراوی ناتۆ کەرەستەیەکی جەنگی ساردە و دەبێت ھەڵبوەشێنرێتەوە. دەبێت وڵاتانی ڕۆژئاوا سوپاسی ڕووسیا بکەن بۆ دروستکردنی ئەم یەک ڕیزیە و بەھێز کردنەوەی یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ.