کرملین: تەنھا لە حاڵەتی بوونی مەترسیدا چەکی ئەتۆمی بەکاردەھێنین

2022-03-23   |  
چەکی ئەتۆمی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
"دیمتری پیسکۆڤ" وتەبێژی کۆشکی کرملین رایدەگەیەنێت، روسیا چەکی ئەتۆمی لە جەنگی ئۆکراین بەکارناھێنێت، تەنھا لە ئەگەری بوونی مەترسییەکی راستەقینەدا نەبێت

"پیسکۆڤ" بە تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی راگەیاندووە، ھەموو مەترسییەکانیان بۆ سەر ئاسایشی ناوخۆی وڵاتەکەیان تاوتوێ کردووە، تەنھا لە ئەگەری بوونی مەترسییەکی راستەقینەشدا لەسەر روسیا، چەکی ئەتۆمی بەکاردەھێنن.  

لێدوانەکەی "پیسکۆڤ" لە کاتێکدایە کە "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، "ڤلادیمیر پوتن" سەرۆکی روسیا تاوتوێی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی و بایلۆژی دەکات لە ئۆکراین.

"بایدن" وتبووی، ئەو تۆمەتانەی مۆسکۆ ئاِراستەی کیێڤی دەکات لەبارەی ھەبوونی چەکی کیمیایی و بایلۆژی، دورن لەراستیەوە و تەنھا بیانون بۆ ئەوەی پوتن ئەو جۆرە چەکانە لە ئۆکراین بەکاربھێنێت .