ژاپۆن نیگەرانە لە کشانەوەی ڕووسیا لە دانوستانەکانی ئاشتی

2022-03-22   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ژاپۆن نیگەرانە لە کشانەوەی ڕووسیا لە دانوستانەکانی ئاشتی کە سەبارەت بە دوورگە جێناکۆکەکانی ژاپۆن.

ھیرۆکازۆ ماتسۆنۆ ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆن ڕایگەیاندووە، بەھۆی ئەو سزایانەی ژاپۆن بەسەر ڕووسیادا سەپاندوویەتی لە ئەنجامی ھەڵگیرساندنی جەنگی ئۆکراین، ڕووسیا لە دانوستانەکانی ئاشتی کشاوەتەوە ئەوەش جێی نیگەرانییە، بەڵام سەرباری کشانەوەی ڕووسیاش، ژاپۆن بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی ئۆکراین و دژایەتیکردنی ئەو جەنگەی ڕووسیا بەرامبەر بە وڵاتە ھەڵیگیرساندووە.