"ڤۆلۆدمیر زیلینسکی" سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، گەمارۆی ڕووسیا بۆ سەر شاری "ماریوپوڵ" تاوانی جەنگە و دانوستانەکانیش بە گرنگ وەسف دەکات.
"زیلینسکی" ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ ڕووسیا ئاسان و دڵخۆشکەر نەبوون، بەڵام گرنگن و ئۆکراین ھەمیشە لەگەڵ ڕێگەچارەی ئاشتییانەدایە.
وتیشی تا ئێستا زیاتر لە ١٤ ھەزار سەربازی ڕووسی کوژراون و گەمارۆی ڕووسیا بۆ سەر شاری "ماریۆپوڵ" تاوانی جەنگە و لە مێژوودا دەمێنێتەوە.