نەتەوە یەکگرتووەکان: نزیکەی ١٠٠٠ ھاوڵاتی مەدەنی لە ئۆکراین کوژراون

2022-03-19   |  
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامارێک لەبارەی ژمارەی ئاوارە و کوژران و برینداربوونی ھاوڵاتیانی مەدەنی لە ئۆکراین بڵاودەکاتەوە.

بە پێی ئامارێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەھۆی بەردەوامی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین، تائێستا زیاتر لە سێ ملیۆن ھاوڵاتی ئۆکراینی وڵاتەکەیان بەجێھیشتووە و روویان لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا کردووە .

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێک لەو ئاوارانە تائێستا شەڕ نەگەیشتووەتە شار و ناوچەکانیان، بەڵام بەھۆی زۆری مەترسییەکانەوە وڵاتەکەیان بەجێھێشتووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاندووە، لە ئەنجامی شەڕ و بۆردومانەکان، تائێستا نزیکەی ھەزار ھاوڵاتی مەدەنی ئۆکراین کوژراون و زیاتر لە ھەزار و ٣٠٠ مەدەنی دیکەش برینداربوون.