کەنەدا مۆڵەتی مانەوەی سێ ساڵی دەبەخشێت بە ئاوارە ئۆکرانییەکان

2022-03-18   |  
کەنەدا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
حکومەتی کەنەدا پرۆگرامێکی نوێی بۆ کۆچ لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند، کە بوار دەدات بە ئاوارەکانی ئۆکراین مۆڵەتی مانەوەی سێ ساڵ وەربگرن.

چۆن فریزەر وەزیری کۆچی کەنەدا ڕایگەیاند، داخوازی وەرگرتنی مۆڵەتی گەشتی بە پەلە لە نێوان کەنەدا وئۆکراین کراوەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئاوارەی وڵاتەکە دەتوانن لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە مۆری پەنجە و زانیاری بایۆمەتری خۆیان ڕەوانە بکەن، بۆ وەرگرتنی مانەوەی کاتی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاوارە ئۆکرانییەکان دەتوانن مۆڵەتی کار و خوێندنیش بەدەست بھێنن لە کەنەدا.

بە گوێرەی سەرژمێرییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەو کاتەوەی ھێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراین دەستی پێکردووە، زیاتر لە سێ ملیۆن ئۆکراینی ئاوارە بوون، نیوەی ئەو ژمارەیە چوونەتە ناو خاکی پۆڵەنداوە.