دادگای دادی نێودەوڵەتی لە لاھای ، داوا دەکات روسیا بە زوترین کات کۆتایی بە داگیرکارییەکانی بۆ سەر ئۆکراین بھێنێت و دەڵێت، روسیا ھیچ بیانویەکی نیە بۆ ھەڵگیرساندنی جەنگ .
دادگای دادی نێودەوڵەتی رایگەیاندوە ، روسیا ھیچ بەڵگەیەکی نیە لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئۆکراینی دەکات سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە ھەردوو ویلایەتی لوھانسک و دونیتسک ، و راشیگەیاندوە ، مۆسکۆ ئەو تۆمەتانەی کردۆتە بیانویەک بۆ داگیرکردنی ئۆکراین
دادگای دادی نێودەوڵەتی داواشی لە روسیا و ئەو ھێزانەش کردوە کە ھاوکاری دەکەن یاخود لە ژێر دەسەڵاتی مۆسکۆدان ، بە زوترین کات داگیرکارییەکانیان بۆ سەر ئۆکراین کۆتایی پێبێن .