ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر ڕووسیادا سەپاند، کە ئەندامانی دامەزراوە بەرگرییەکانی ئەو وڵاتە دەگرنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەردەوامن لە سەپاندنی سزای توند بەسەر کەرتی بەرگریی ڕووسیا و لەو چوارچێوەیەدا سزایان بەسەر ١١ کەسایەتی لە دامەزراوە بەرگرییەکانی ڕووسیا سەپاندووە.
لەناو سزادراوەکاندا ھەر یەک لە بەڕێوەبەری گاردی نیشتمانی و بەڕێوەبەری ھەماھەنگیی تەکنیکیی سەربازیی ڕووسیای تێدایە.
بە پێی بڕیارەکە ھەموو ئەو موڵک و پشکانەی لە ئەمریکا، خاوەنداریەتیان بۆ سزادراوەکان دەگەڕێتەوە بلۆک دەکرێن.