ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەھۆی ھێرشەکانی ڕووسیاوە ئۆکراین بووەتە وێرانە و بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ٢٤ دامەزراوەی تەندروستی کەوتوونەتە بەر ھێرشەکان.
گۆتێرێس جەختیشی کردەوە، شەڕی ئۆکراین لایەنی سەرکەوتووی تێدا نییە و ھەمووان دۆڕاون.