ژنە دووگیانەکەی ئۆکراین و منداڵەکەی گیانیان لەدەستدا

2022-03-14   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەو ژنە دووگیانەی کە بەھۆی بۆردوومانی ڕووسیا لە نەخۆشخانەیەکی شاری ماریوپۆلی ئۆکراین برینداربوو، خۆی و منداڵەکەی گیانیان لەدەستدا.

لەدوای ھێرشێکی ئاسمانی سوپای ڕووسیا بۆسەر نەخۆشخانەیەکی منداڵبوون لە ماریوپۆل وێنەی ژنێکی دووگیانی بریندار کە لەلایەن چەند کەسێک دەگوازرایەوە، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

دوای چەند ڕۆژێک لە مانەوە لە نەخۆشخانە سەرەتا منداڵەکەی و دواتر خۆی گیانیان لەدەستدا.

پزیشکی تایبەتی منداڵبوون کە ھەوڵی ڕزگارکردنی ژنەکە و منداڵەکەی داوە، دەڵێت کاتێک ژنەکە زانیویەتی منداڵەکەی گیانی لەدەستداوە داوای کردووە "بیکوژن."

دکتۆر تیمور مارین دەڵێت بەھۆی بۆردوومانەکە ڕانی ژنەکە لەکاتی دووگیانی شکابوو، ھەروەھا جومگەی سێبەندی دەرچووبوو.