حکومەتی ئەڵمانیا بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە نەوت و گازی ڕووسیا بەھۆی شەڕی ئۆکراین گفتوگۆی لەگەڵ قەتەر دەستپێکردووە و دەیەوێت فرۆشیارێکی نوێی وزە بۆخۆی بدۆزێتەوە.
سکرتێری ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە پۆستێکدا لە تویتەر نوسیویەتی لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی قەتەر "ئێمە گفتوگۆمان کرد دەربارەی ھاوئاھەنگی دوولایەنە، بەتایبەتی لەبواری وزە و وەبەرھێنان."
زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا بەھۆی ھێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراین ھاوردەی گازی سروشتی ڕووسیایان ڕاگرتووە و نرخی گازی سروشتی لە ئەوروپا بۆ زیاتر لە سەدا ٣٠ بەرزبووەتەوە.
لەدوای شەڕی ئۆکراینەوە بەشێک لە وڵاتان بەدوای فرۆشیارێکی نوێی گازی سروشتی دەگەڕێن و جەنگی ڕووسیا زۆرترین گاریگەری لەسەر بازاڕی جیھان دروستکردووە.