ئەمریکا: بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە ئەندامانی ناتۆ
2022-03-10
|
کوردسات نیوز
جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ.
کامالا ھاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە سەردانەکەی بۆ پۆڵەندا و پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی پۆڵەندا، کامالا ھاریس لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕووسیای بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە ئۆکراین تۆمەتبار کرد و ڕاشیگەیاند، ئەمریکا پابەندنی بەڵێنەکانی دەبێت بۆ بەرگریکردن لە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، ئاشکراشیکرد، دوو سیستمی بەرگری موشەکییان لە جۆری پاتریۆت ڕادەستی پۆڵەندا کردووە.
|