سبەینێ وەزیرانی دەرەوەی روسیا و ئۆکراین لە ئەنتاڵیا کۆدەبنەوە

2022-03-09   |  
دانوستان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سبەینێ وەزیرانی دەرەوەی روسیا و ئۆکراین لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا کۆدەبنەوە .

وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئاشکرایکردوە ، ئەمرۆ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا بەرەو تورکیا بەرێ دەکەوێت بۆ ئەوەی سبەینێ لەگەڵ دمیترۆ کۆلیبا وەزیری دەرەوەی ئۆکراین لە ئەنتاڵیا کۆببێتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی دوو شەممە خولی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین لە سنوری نێوان ئۆکراین و بێلاروس بەڕێوەچوو، لەبارەی ئەو خولەی دانوستانەکانیشەوە  لێپرسراوانی ئۆکراین رایانگەیاند ، ھەندێک ئەنجامی ئەرێنی لە دانوستانەکاندا ھەبووە ، بەڵام لێپرسراوانی روسیا پێیان وایە ئەنجامەکان لە ئاستی چاوەروانکراودا نەبوون .