ئەمریکا ھێزی زیاتر ڕەوانەی ئەوروپا دەکات

2022-03-08   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، ھێزی زیاتر ڕەوانەی ئەوروپا دەکات، ڕووسیاش تۆمەتبار دەکات بە ناردنی چەکداری بەکرێگیراو لە سوریاوە بۆ ئۆکراین.

جۆن کیربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بڵاوکردنەوەی ٧ ھەزار سەربازی ئەمریکا لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، ٥٠٠ سەربازی تر ڕەوانەی ئەوروپا دەکەن، بۆ پاڵپشتی لە ھەوڵەکانی ناتۆ لە شەڕی ئۆکراین.

لە لایەکی ترەوە، بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، ڕووسیا چەکداری سووریی و چەکداری تری بیانی، بۆ بەشداریکردن لە شەڕی ئۆکراین چەکدار دەکات.