کەناڵی کوردسات نوێترین ڤیدیۆ کلیپی ھونەرمەند ئاراس بڵاودەکاتەوە

2022-03-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەعات ٧:٠٥ دەقەی ئەم ئێوارەیە کەناڵی کوردسات نوێترین ڤیدیۆ کلیپی ھونەرمەند ئاراس بڵاودەکاتەوە.

دوای چەند ساڵێک بێدەنگ بوون لە کاری ھونەری، بۆ یەکەمجار ھونەرمەند ئاراس کلیپە نوێیەکەی لە ڕێگەی پڕۆگرامی "کوردسات مەگەزین" لەسەر شاشەی کەناڵی کوردسات بڵاودەکاتەوە و دەتوانن بینەری بن.

ئاراس لە بارەی کلیپە نوێیەکەی دەڵێت، جیاواز لە ھەمووان کاتی زۆریان دەویست بۆ بەرھەمھێنانی ڤیدیۆ کلیپی نوێ، چونکە ئامانجی سەرەکی لەوەدایە ھونەرێک بەرھەم بھێنێت کە خێزانەکان بتوانن بە شانازییەوە بینەری بن نەک شەرمی لێ بکەن.