رێڕەوی مرۆیی لە سێ شاری ئۆکراین دەکرێتەوە

2022-03-06   |  
خارکیێڤ
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمڕۆ رێڕەوی مرۆیی لە شارەکانی خارکیێڤ و ماریۆپۆل و ڤۆلنۆڤاخا لە ئۆکراین، بۆ دەربازکردنی مەدەنییەکان و گەیاندنی ھاوکاریی مرۆیی دەکرێنەوە، وەزارەتی بەرگریی روسیاش رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ھێرشەکانەوە ٢ ھەزار و ٢٠٣ پێگەی ژێرخانی سەربازیی ئۆکراینیان لەناوبراون.

وەزارەتی بەرگریی روسیا دەشڵێت، ٩٣ فڕۆکەی جەنگی ئۆکراینیان لە ئاسمان و زەوییەوە خستووەتە خوارەوە و ٧٧٨ تانک و ٦ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینی لە جۆری بەیرەقدار تێکشکاون و لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانیشیان ٢ ھەزار و ٢٠٣ پێگەی ژێرخانی سەربازیی ئۆکراینیان لەناوبردووە.

ئەمڕۆ رێڕەوی مرۆیی لە شارەکانی خارکیێڤ و ماریۆپۆل و ڤۆلنۆڤاخا بۆ بردنەدەرەوەی مەدەنییەکان و گەیاندنی ھاوکاریی مرۆیی بە شارەکان دەکرێنەوە، دەزگای ھەواڵگیریی سەربازیی بەریتانیاش رایدەگەیەنێت، روسیا سیناریۆی سوریا و چیچان دووبارە دەکاتەوە و ناوچەی نیشتەجێبوونی مەدەنییەکان لە ئۆکراین بۆردومان دەکات، دەشڵێت، پیشڕەوی روسیا بەھۆی ھێرشی ئۆکراین بۆ ھێڵەکانی پێشەوە خاوبووەتەوە.