ئۆکراین: لە ساردکردنەوەی کورە ئەتۆمییەکان شکستبھێنین کارەسات ڕوودەدات

2022-03-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پڕۆسەی ساردکردنەوەی سوتەمەنی ئەتۆمیی لە یەکەکانی وزەی ئەتۆمی زاپۆریژیا دەستیپێکرد و ئەمریکاش تیمی ئەتۆمی وڵاتەکەی چالاک دەکات.

حکومەتی ئۆکراین ڕایگەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵی ساردکردنەوەی سوتەمەنی ئەتۆمین لە یەکەکانی وزەی ئەتۆمی زاپۆریژیا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن سوپای ڕووسیاوە بۆردوومان کرا، سەرەڕای کۆنترۆڵکردنی وێستگەکەش لەلایەن ڕووسیاوە تا ئێستا کارمەندەکانیان سەرقاڵی کاری خۆیانن لە وێستگەکەدا.

ئۆکراین ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەر لە ساردکردنەوەی کورە ئەتۆمییەکان شکستبھێنن کارەسات ڕوودەدات.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیش ڕایگەیاندووە، وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا لە ئامادەیی تەواودایە و ئەمریکاش تیمی وەڵامدانەوەی ڕووداوە ئەتۆمییەکان چالاک دەکات.

بڕیاریشە ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ناتۆ کۆببنەوە و باس لە ڕەوشی ئۆکراین و بۆردوومانکردنی زاپۆریژیا بکەن کە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمیی ئەوروپایە.