ڕووسیا وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیای لە ئۆکراین بۆردوومان کرد

2022-03-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھێزەکانی ڕووسیاوە وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیایان لە ئۆکراین بۆردوومان کرد و بەوھۆیەوە بەشێک لە وێستگە ئەتۆمییەکە ئاگری گرت. تیمی ئاگرکوژێنەوەی ئۆکراینیش ڕایگەیاند، توانیویانە ئاگری وێستگەکە کۆنترۆڵ بکەن.

حکومەتی ئۆکراینیش دەڵێت، بۆردوومانەکەی وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا قوربانی لێنەکەوتووەتەوە و ھێزەکانی ڕووسیاش ڕێگرییان لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەی زاپۆریژیا کردووە.

ھاوکات کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بایدن لە بارەی بۆردوومانەکەی زاپۆریژیا پەیوەندی بە سەرۆکی ئۆکراینەوە کردووە. بەرپرسانی ئۆکراین دەڵێن، ھیچ تیشدانەوەیەکی ئەتۆمیی لە وێستگەی زاپۆریژیا ڕووینەداوە.

زاپۆریژیا گەورەترین وێستگەی ئەتۆمیی ئەوروپایە و ترس ھەیە بەھۆی ھێرشی ڕووسیاوە بتەقێتەوە.