کەنەدا بڕیاریدا ھاوردەکردنی نەوت لە ڕووسیاوە ڕابگرێت

2022-03-01   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بڕیاریدا ھاوردەکردنی نەوت لە ڕووسیاوە ڕابگرێت.

ترودۆ ڕایگەیاند، سەرباری ئەوەی کەنەدا بڕێکی زۆر نەوت لە ڕووسیاوە ھاوردە ناکات، بەڵام بریاریانداوە بە ڕاگرتنی ھاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا، ئەو ھەنگاوەش پەیامێکی بەھێزە بۆ ڕووسیا.

وتیشی، کەنەدا ھاوکاری سەربازی ئۆکراین دەکات و سستمی بەرگری بۆ دەنێرێت. ئەوە لە کاتێکدایە کەنەدا فڕۆکەی ڕووسیشی لە کایەی ئاسمانی وڵاتەکەی دەرکردووە.