لە نزیک ئۆکراین چەند کەشتییەکی ژاپۆن و تورکیا و مۆڵدۆڤا، کرانە ئامانجی ھێرشی موشەکیی ڕووسیا.
ئاژانسی کەشتیوانی مۆڵدۆڤا ڕایگەیاند، کەشتییەکی وڵاتەکەی لە نزیک بەندەری ئۆدیسای ئۆکراین، لەلایەن کەشتییە جەنگییەکانی ڕووسیاوە بە ئامانج کراوە و دوو کارمەندی کەشتییەکە بە سەختی برینداربوون.
لێپرسراوانی ئۆکراینیش ھەواڵەکەیان پشتڕاستکردووە و ڕایانگەیاندووە، بەشێک لە کارمەندانی کەشتییەکە ڕووسی و ئەوانی تریش ئۆکراینین.
ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرزیش بڵاویکردووەتەوە، ھەر لەو ناوچەیە دوو کەشتی تری تورکیا و ژاپۆن لەلایەن ھێزەکانی ڕووسیاوە کراونەتە ئامانج و جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.