ئەردۆغان: پێویستە ناتۆ ھەڵوێستی توندتری ھەبێت

2022-02-25   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئۆکراین ڕاگەیاند و بە پێویستی زانی ناتۆ ڕێوشوێنی توندتر لە بەرامبەر ڕەوشی ئۆکراین بگرێتەبەر.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد، نێردەی دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکەی لە ئۆکراین ھەموو ڕێکارێکیان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی سەلامەتی ھاوڵاتیانیان لە کیێڤ، بەڵام بەھۆی ڕەوشی ئەمنی گواستنەوەی ھاوڵاتیان بە فڕۆکە دەستبەرنابێت.

ھەروەھا ئەردۆغان ڕەخنەی لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکە گرت و ڕایگەیاند، بە داخەوە یەکێتی ئەوروپا و ڕۆژئاوا ھیچ ھەڵوێستێکی توندیان نەنواندووە.

وتیشی، پێویستە ناتۆ ڕێوشوێنی توندتر بگرێتەبەر، بەڵام تا ئێستا تەنھا ئامۆژگاری پێشکەش دەکات.