سوپای ئۆکراین: ٣٠ تانک و ٥ فڕۆکە و ٦ ھەلیکۆپتەری روسیامان تێکشکاندووە

2022-02-25   |  
سوپای ئۆکراین
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی بەرگری ئۆکراین رایگەیاند، ژمارەیەک فڕۆکە و تانک و زرێپۆشی روسیایان تێکشکاندووە.

وەزارەتی بەرگری ئۆکراین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا توانیویانە تا ئێستا ٣٠ تانک و ٥ فڕۆکە و ٦ ھەلیکۆپتەری روسیا تێکبشکێنن، ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێزەکانی ئۆکراین فرۆکەخانەیەکیان تۆپباران کردووە کە چەند فڕۆکەیەکی روسیا تیایدا نیشتوونەتەوە.

بن والاس وەزیری بەرگری بەریتانیاش رایگەیاند، تا ئێستا ٤٥٠ سەربازی روسیا لە ئۆکراین کوژراون.