پوتن: بەرژەوەندییەکانی روسیا جێی دانوستان نین

2022-02-23   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا دەڵێت، بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی جێی دانوستان نین و کۆشکی سپیش دەڵێت ھیچ پلانێک نییە بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی سەرۆکانی روسیا و ئەمریکا.

پوتن لە دوایین لێدوانیدا رایگەیاندووە، ئەمنییەت و بەرژەوەندییەکانی روسیا جێی گفتوگۆ و دانوستان نین، بەڵام ئامادەن بۆ چارەسەری دیبلۆماسی بۆ کێشەی ئۆکراین و وڵاتانی خۆرئاوا. 


پوتن ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە وڵاتەکەی روبەڕووی چەندین ھەڕەشە دەبێتەوە، وەک چالاکی سەربازی ھاوپەیمانی ناتۆ و سیستمی چەکی وڵاتان، تا ئێستاش وەڵامیان بۆ مەترسییەکانیان وەرنەگرتووە. "پوتن" جەختیشی کردەوە لە گەشەدان بە توانای سوپا و کەشتیگەلی روسیا و تەکنەلۆژیای زیرەک و کوالێتی چەکەکانیان.


لەلایەکی ترەوە، جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، لە ئێستادا ھیچ پلانێک نییە بۆ کۆبوونەوەی نێوان بایدن و پوتن و وەزیرانی دەرەوەی ھەردوو وڵاتیش کۆنەبوونەتەوە. 


ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیاربوو بەمنزیکانە لوتکەیەک لەنێوان ئەو دوو سەرۆکە رێکبخرێت و وەزیرانی دەرەوەی روسیا و ئەمریکاش ئەجێندای کۆبوونەوەکە دابڕێژن.