دووەم سەربازی ئۆکراین کوژرا

2022-02-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دووەم سەربازی ئۆکراین کوژرا و کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئەوروپاش گەشتەکانیان بۆ ئەو وڵاتە راگرت.

سوپای ئۆکراین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەربازێکی دیکەیان لەلایەن سەربەخۆخوازەکانەوە کوژراوە، بەم جۆرەش ژمارەی کوژراوەکانی ئۆکراین لە رۆژی شەممە گەیشتە دوو سەرباز. 


ئاژانسی ھەواڵیی "تاس"ی روسیش رایگەیاند، دوو موشەک ئاڕاستەی ناوچەیەکی روسیا کراوە کە تەنھا کیلۆمەترێک لە سنوری ئۆکراینەوە دوورە. 


بەپێی راگەیەندراوی سوپای روسیاش، بەھۆی ھێرشی سوپای ئۆکراینەوە بۆ سەر ناوچەی رۆستۆڤ لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین، چەند کەسێک بریندار بوون و سوپای ئۆکراینیش ھەواڵەکەی رەتکردەوە.


ڤلادیمێر زینیلنسکی سەرۆکی ئۆکراینیش رایگەیاند، دەیانەوێت ئێستا و بەر لەوەی روسیا بۆردومانیان بکات سزا بەسەر مۆسکۆدا بسەپێنرێت. 
وتیشی، بە ھیچ جۆرێک خۆیان رادەستی روسیا ناکەن.


دوای زیادبوونی گرژییەکان کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئەوروپا لەپێناو سەلامەتی کارمەند و گەشتیارەکانیان، گەشتەکانیان بۆ ئۆکراین راگرتووە.