داهاتی نا نەوتی ئەم هەفتەیەی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە هەشت ملیار و 727 ملیۆن دینار بووە.
ماڵپەری شەفافیەت كە چاودێری داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان دەكات، بڵاویكردەوە، داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیە لە رۆژی 22ی مانگ تاوەكو ئەمڕۆ، زیاتر لە هەشت ملیار و 727 ملیۆن دینار بووە، رێژەی 88%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینە و رێژەی 12% ش بەشێوەی چەك بووە.
ئاماژەی بەوەشكراوە، داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو، زیاتر لە 18 ملیار دینار كەمیكردووە كە لەو هەفتەیەدا داهاتی نانەوتی 26 ملیار دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت هەفتانە داهاتی هەر شەش گەنجینەكەی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاشكرا دەكات كە لە رێگەی دام و دەزگاكانی حكومەتەوە كۆدەكرێنەوە و بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكرێت.
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، نمەباران دەبارێت.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە سنورییەکانى پارێزگاى هەولێر هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ شەممە، ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانى هەردوو پارێزگاى هەولێر و دهۆک هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ کەمێک نمەباران ، پلەکانی گەرماش زیاتر بەرز دەبنەوە بە 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 29 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :9 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی

لە روداوێکی هاتوچۆدا لە هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا و 12ی دیکە بریندار بوون
لە روداوێکی هاتوچۆدا لە هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا و 12 کەسی دیکە بریندار بوون، کە سەرجەمیان یاریزان بوون.
روداوەکە لەدوای سەعات 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەرێگای قەلاتگەی سەر بە شارۆچکەی سێبیران لە سنوری پارێزگای هەولێر رویداوە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، دوو ئۆتۆمبێل کە یەکێکیان لە جۆری تۆیۆتا- پیک ئەپ و ئەوەی دیکە لە جۆری مازدا بووە، هەردووکیان لە یاری تۆپی پێ بوون گەڕاونەتەوە، لە رێگادا کۆنتڕۆڵیان لەدەستداوە و وەرگەڕاون.
لە روداوەکەدا کەسێک بەناوی عەلی سەفین گیانی لەدەستداوە و 12 سەرنشینی دیکە بریندار بوون، کە برینی دووانیان سەختە.
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، ئەمریكا بەڵگەنامەی قاچاخچێتی نەوتی ئێرانی بە بەڵگەنامەی عیراقییەوە رادەستی بەغداد كردووە.
هەیبەت حەلبوسی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەمریكا بە حكومەتی عیراقی وتووە سزا بەسەر كۆمپانیای سۆمۆدا دەسەپێنێت ئەگەر بەردەوام بێت لە قاچاخچێتی نەوتی ئێران لە رێگەی كۆمپانیاكەوە.
وتیشی، كەشتییە بچوكەكانی ئێران نەوتی عیراق و ئێران تێكەڵ دەكەن و دواتر بەڵگەنامەی عیراق بەكاردەهێنن بۆ فرۆشتنی.
ئەوەش لەكاتێكدایە، چەند رۆژێك لەمەوبەر حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، هێزەكانی ئەمریكا دەستیان بەسەر بارهەڵگری ئێرانیدا گرتووە كە بەڵگەنامەی ساختەی عیراقی پێبووە و واپێشانیانداوە كە نەوتەكە عیراقییە.
لە بەرانبەردا محەمەد موسەوی جێگری وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، تاران پابەندە بە رێكارە جیهانیەكان لە بابەتی بازرگانیكردن بە نەوتەوە و لێدوانەكەی حەیان عەبدولغەنی رەتدەكاتەوە.
سەرۆك وەزیرانی عیراق رەتیدەكاتەوە ئەمریكا لە رێگەی تارانەوە داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لێكردبن.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، وڵاتەكەی هیچ داواكارییەكی لە ئەمریكاوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی پێنەگەیشتووە.
وتیشی، هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەكدارەكان پەیوەستە بە كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانان لە عیراق.
ئەو قسانەی سودانی دوای ئەوەهات پێشتر محەمەد كازم باڵیۆزی ئێران لە بەغداد رایگەیاندبوو، ترەمپ لە نامەكەیدا بۆ تاران، داوای هەڵوەشاندنەوە، یان یەكخستنی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە تاران كردووە.
ئاماژەی بەوەشكردبوو، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی بڕیارێكی عیراقییە و پێی وایە داواكارییەكە مەحاڵە.

عیراق لە ریزبەندی چوارەمی وڵاتانی جیهاندایە بۆ یەدەگی نەوتی سەلمێنراو و خاوەنی 145 ملیار بەرمیل یەدەگی نەوتە.
كۆمپانیای سۆمۆ بۆ بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق رایگەیاند، نەوتی وڵاتەكە لەسەر ئاستی بازاڕی نەوتی خاو، بە نەوتی مامناوەند و قورس پۆلێن دەكرێت و رێژەی گۆگردی بەرزە، ئەوەش وایكردووە لەناو وڵاتانی كڕیاری نەوت خواستێكی زۆری لەسەربێت، بە تایبەتی كە نرخێكی دادپەروەرانەی هەیە و تێچووی گواستنەوەی كەمە و بڕێكی زۆری بەردەستە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، نەوتی خاوی عیراق لە هەرسێ بازاڕی ئاسیا، ئەوروپا و ئەمریكا دەفرۆشرێت، جگە لەوەش لە كۆنفرانس و رێوڕەسمە جیهانییەكان و بە رێگەی ئۆنلاین كڕیاری هەیە.
كۆمپانیای سۆمۆ راشیگەیاند، عیراق لە ریزبەندی چوارەمی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتە، بە نزیكەی 4.27 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا، چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی سەلمێنراویشی هەیە، كە نزیكەی 145 ملیار بەرمیلە.
محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە بۆنەی رۆژی قودس (رۆژی جیهادی نێودەوڵەتیی قودس) هەڕەشەی وەڵامێکی توندی لە ئەمریکا کرد لە ئەگەری بەردەوامبوونی هەڕەشەکانی بۆ سەر وڵاتەکەی.
ئەم هەڕەشانە هاوکاتە لەگەڵ وەڵامدانەوەی نامەکەی ئەمریکا لەلایەن وڵاتەکەیەوە.
-قالیباف رایگەیاند کە ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر «سەروەریی خاکی ئێران یان بنکە ئەتۆمییەکان»، ئێران هێرش دەکاتە سەر هەموو بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و لە ئاگر هەڵیان دەکێشێت.
ئەو سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە تەنانەت هاوپەیمانەکانی ئەمریکاش لە ناوچەکە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێران پارێزراو نابن.
قالیباف، نامەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای بە "کەڵەگایی" وەسف کرد و وتی: "هیچ باسێکی گرنگ لە سزاکانی ئێران نەکراوە، بەڵکو خەیاڵی خۆیان دەخەنەڕو"
قالیباف، جەختی لەوە کردەوە کە ئێران لە ژێر "فشار" ناچێتە نێو هیچ دانوستانێکەوە و گوتی: "دانوستان لەم بارودۆخەدا خۆبەدەستەوەدانە".
ئەم وتارە هاوڕایی رێبەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیییە، کە پێشتر پشتگیری لە ستراتیژی "مقاومەت"ی کردبوو.
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، دوێنێ رایگەیاند کە "وەڵامی نامەی ترەمپ بە شێوەیەکی گونجاو و لە رێگەی عومانەوە دەدرێتەوە".
هەڕەشەکانی ئێران لە کاتێکدا دێت کە هەندێک لە شیکەرەوەکان پێیان وایە ئەمریکا بەهۆی پەرەسەندنی پێکهاتەکانی ئەتۆمی ئێرانەوە هەوڵی لەناوبردنی رێککەوتنەکانی «JCPOA» دەدات. لە هەمان کاتدا، هەندێک راپۆرتی میدیایی ئاماژەیان بە پلانی ئەمریکاداوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی توانای ئەتۆمی ئێران.
ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی سوریا (ئەنەکەسە) ئەمڕۆ هەڵوێستی خۆی دەربارەی بانگهێشتنامەی بەشداریی لە رێوڕەسمی راگەیاندنی حکوومەتی راگوزەری سوریا ئاشکرا کرد.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە رێگەی گوتەبێژی ئەنەکەسە، فەیسەڵ یووسف، بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە کرا، کە سەرەڕای وەرگرتنی بانگهێشتنامە، بڕیاریان داوە بەشداری لەو رێوڕەسمەدا نەکەن.
هۆکاری سەرەکی ئەم بڕیارە ئەوەیە کە سەرکردایەتی نوێی سوریا هەماهەنگی پێویستی لەگەڵ هێزە کوردییەکان نەکردووە و راوێژیان پێ نەکردوون. ئەنەکەسە جەخت دەکاتەوە کە هێزە سیاسییە کوردییەکان نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی گەلی کورد دەکەن و بەرگریکاری راستەقینەن.
ئەو ئەنجوومەنە هیوای خواستووە بەڕێوەبەرایەتیی نوێی سوریا گرنگی بە مافەکانی کورد بدات، وەک دووەم گەورەترین نەتەوەی ئەو وڵاتە. هاوکات داوای کردووە دان بە مافەکانیاندا بنرێت و بواری بەشداریی لە بونیاتنانەوەی وڵاتدا پێ بدرێت.
سەرچاوەکان ئاماژە دەدەن، کە ئەنەکەسە رونی کردووەتەوە هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی سوریای نوێ سەبارەت بە ئاستی بەشداریی نوێنەرایەتیی کورد و دەستەبەرکردنی مافەکانیان نەکراوە.
رێوڕەسمی راگەیاندنی حکوومەتی راگوزەر بڕیار وایە سبەی شەممە لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی راگوزەر، بەڕێوە بچێت.
هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غــەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023ەوە بەردەوامن و ژمارەی کوژراوانی ئەو هێرشانە تا ئێستا بۆ 50هەزار و 251 کەس بەرزبووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی غەزە کە لەلایەن حەماسەوە بەڕێوەدەبرێت هاتووە، کە لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 41 هاوڵاتی مەدەنی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە. جگە لەوەش تەرمی 2 کەسیتر لە ژێر داروپەردووی ئەو بینایانەدا دەرهێنران کە لە هێرشەکانی پێشوودا وێران بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 115فەلەستینی لە هێرشەکاندا بریندار بوون. وەزارەتەکە ڕایگەیاند، لە 18ـی ئازارەوە کە ئیسرائیل ئاگربەستی شکاند، تا ئێستا 896 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 984 کەسیش برینداربوون.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە 50 هەزار و 251کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 114 هەزار و258کەس.

لە رۆژی جلیی نەتەوەییدا خوێندکارانی خوێندنگەی چوارقوڕنەی بنەڕەتی جلی کوردییان پۆشیوە

کارمەندانی بەشی وەرشەی محاویلەی کارەبای سلێمانی لەکاتی کارکردندا

مزگەوتی بێ منارە و حەوشە؛ مزگەوتی شێخ لوتفوڵڵا

بەفربارین لە چیای ماکۆک

نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی ئەشرەفئۆغلۆ لە پارێزگای کۆنیای تورکیا

دوای هەشت مانگ لە داخستنی؛ دەروازەی رەفەح کرایەوە

نۆژەنکردنەوەی شوێنەواری نەمروود؛ کە لە کاتی هێرشی داعــ.ــشدا وێرانکرابوو

فێستیڤاڵی ماهاکومباهـ'ی هیندۆسەکان

دیمەنی خۆرئاوابوون لە دەریاچەی وان

پاشماوەی شوێنە وێرانبووەکانی سوریا

ئەمریکا لەناو بڵێسەی ئاگردایە

بەهۆی بەفربارینەوە، هاووڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و وێنەگرتن رویان لە شاخی گۆیژە کردووە وێنە/ رێزان محەمەد

هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە؛ بەڵگە دۆزراوەکان

بەفر یاریگای وەرزشی چۆمانی لە سنووری باڵەکایەتی سپیپۆش کردووە