img
کوردستان

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تەواو كردووە و كەسوكاری پلە یەك و دووی شەهیدن، تا تەمەنی 65 ساڵی خانەنشین ناكرێن.

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم گشتاندنێكی بۆ سەرجەم وەزارەتەكان كردووە و رایگەیاندووە، پشت بەست بە هەمواری یاسای خانەنشینی یەكگرتووی لە ساڵی 2014 و 2019 بڕیاردراوە تەمەنی خانەنشینی كەمبكرێتەوە بۆ 60 ساڵی، هەر فەرمانبەرێك تەمەنی 60 ساڵی تەواو كرد پێویستە خانەنشین بكرێت

راشیگەیاندووە، پاڵپشت بە ماددەی 2ی یاسای ژمارە 26ی 2019 تەمەنی پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆری یاریدەدەر و پزیشكانی دادوەری و پزیشكانی سڕكردنی و پزیشكانی دەروونی و راوێژكاران و راوێژكارانی یاریدەدەر لە ئەنجومەنی شورای هەرێم و كاپتنی فڕۆكە تا تەمەنی 63 ساڵی خانەنشین ناكرێن

هەروەها، ئەو فەرمانبەرەی كە یاسای فەسڵكراوانی سیاسیی فیدراڵی و ئەوانە كەسوكاری پلە یەك و پلە دووی شەهیدن و ئەوانەی یاسای ئیمتیازاتی زیندانیكراو و راگیراوی سیاسی كوردستانین تا تەمەنی 65 ساڵی خانەنشین ناكرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای دادی كارگێڕیی بەغداد سەرجەم سكاڵاكانی دژ بە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك رەتكردەوە و رایگەیاند، ئیدارەكە یاساییە.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ دادگای دادی كارگێڕیی بەغداد لە بارەی سكاڵایەكی بەرەی توركمانی و هاوپەیمانی عەرەبی, سەبارەت بە كۆبونەوەكەی هۆتێل رەشید و پێكهێنانی حكومەتی خوجێی لە كەركوك كۆبوویەوە، لە ئەنجامدا دادگاكە ئەو سكاڵای رەتكردەوە و رایگەیاند، پێكهێنانی حكومەتی خوجێی كەركوك یاساییە.

هاوكات، خالید شوان وەزیری دادی عیراق هیوای خواست ئەو بڕیارەی دادگا دەرفەت برەخسێنێ بۆ گەڕانەوەی تەواوی لایەنەكان بۆ هۆڵی ئەنجومەنی پارێزگا، تاكو هەموو پێكەوە لە ئەنجومەنێكی خزمەتگوزاردا خزمەت بە هەموو پێكهاتەكانی كەركوك بكەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت، یەکەم کاروانی نەوتی سپی عیراق گەیشتە سلێمانی و دهۆک، ئەو بڕە نەوتەش سەرەتا بەسەر خێزانەکانی هەردوو پارێزگاکە لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشدەکرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، یەکەمی کاروانی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عیراقەوە گەیشتە پارێزگای سلێمانی و پێشتر چەند کاروانێک گەیشتبووە پارێزگای دهۆک.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕە نەوتە سەرەتا بەسەر خێزانەکانی هەردوو پارێزگاکە لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشدەکرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاشکراشیکرد، وەزارەتی نەوتی عیراق تەنیا رەزامەندیی لەسەر لە 19%ـی پشکی هەرێم لە نەوتی سپی داوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
عیراق

لە پەراوێزی بەشداریکردنیدا لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی، د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە  لە سەنتەری کۆنفرانسەکانی ئێڤرێست لە داڤۆس، چاوی بە دیک شۆف سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، کەوت.

لەمیانی دیدارەکەدا، که هەریەک لە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوه، فوئاد حوسێن و سەرۆکی ئەنجومەنی راوێژکاران و پسپۆرانی سەرۆکایەتی کۆمار، د. عەلی شوکری ئامادەیبوون، باس لە پەیوەندییه دووقۆڵییەکان و میکانیزمەکانی پەرەپێدانیان تاوتوێکران بۆ ئەوەی چەند بواری جۆراوجۆر بگرێتەوه و تێیدا سەرۆک کۆمار باسی لە گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات و زیادکردنی هاوکارییەکان لە بواری ئابووری و وەبەرهێنان و کارکردن بۆ ئیمزاکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی عیراقی هۆڵەندی بۆ ئاو و کشتوکاڵ.

هەروەها سەرۆک کۆمار خواستی عیراقی بۆ هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا هۆڵەندییەکان لە بواری گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی کەرتەکانی نەوت، گاز، ووزەی نوێبووەوە و هاوکاری لە بواری ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا نیشاندا.

لەلای خۆیەوە دیک شۆڤ، جەختی لەئامادەیی هۆڵەندا و پەرۆشی بۆ فراوانکردنی چوارچێوەکانی هاوکاری دووقۆڵیی بنیاتنەرانەی نێوان هەردوو وڵات کردەوە، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە 22-1-2025 لە داڤۆس، لەگەڵ ئەندرێ پلێنکۆڤیچ سەرۆک وەزیرانی کرواتیا کۆبووەوە لە میانی بەشداریکردنی سەرۆکی کرواتیا لە کۆڕبەندی  ئابووری جیهان.

لە سەرەتای دیدارەکەدا ، سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە پلێنکۆڤیچ کرد بە بۆنەی بەئەندامبونی کرواتیا لە ناوچەی شنگن، هاوکات پەیوەندیی دووقۆڵیی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کرا و سەرۆک کۆماریش جەختیکردەوە لە گرنگیی بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییانە لە بوارە جیاوازەکاندا، هاوکات رۆڵی کرواتیای لە پاڵپشتی عیراق لە شەڕی دژی تیرۆردا بەرز نرخاند.

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا کە عیراق سەقامگیری ئەمنیی دوای چەندین ساڵ لە ئاستەنگ و سەختیەکان بەخۆوە دەبینێ، ئاماژەیکرد بە هەوڵەکانی حکومەت بۆ چەسپاندنی ئەو سەقامگیرییە و پەرەپێدانی بارودۆخی ئابووری و کردنەوەی دەرگای وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاکاندا، کە ئەمەش وایکردوە کە ببێتە ژینگەیەکی ئومێدبەخشی وەبەرهێنان، ئاماژەیکرد بە دەرفەت بۆ  کۆمپانیاکانی کرواتیا تا بەشداری لە پرۆژەی ژێرخانی عیراقدا بکەن.

سەرۆک کۆمار پێشنیاری دامەزراندنی ئەنجوومەنی ئابووری عیراقی کرواتی کرد بۆ پەرەپێدانی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری لە بوارەکانی گەشتیاری و کشتوکاڵدا.

سەرۆک کۆمار، ئاماژەیکرد بە گرنگی هاریکاری نێودەوڵەتی بۆ دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهان و کارکردن بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێ و جەنگ و پەرەپێدانی هاریکاریی سیاسی و ئابووری و بازرگانیی بۆ هێنانەدی بەرژەوەندیی هاوبەش.

لای خۆیەوە ئەندرێ پلێنکۆڤیچ ویستی کرواتیا بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی لەگەڵ عیراق لە بوارە جیاجیاکان و پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عیراق و دانانی بناغەکانی ئاشتی لە ناوچەکە و جیهان دوپاتکردەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە د.فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیر و وەزیری دەرەوە ئامادەی بوو، رێککەوتنێک لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە کرا بۆ کاراکردنی پەیوەندیی دووقۆڵیی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق بەهۆی روداوی کەوتنەوە ئاگر لە کۆمەڵگەیەکی گەشتیاری پارێزگای بۆلۆ و گیانلەدەستدانی 76 کەس، سەرەخۆشی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات.

د. لەتیف رەشید رایگەیاندووە، "پرسە و سەرەخۆشی دڵسۆزی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و لەڕێگەی ئێوەوەشەوە لە گەلی دۆستی تورکیا دەکەین و هاوخەمی خۆمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەکەی هاوینەهەواری پارێزگای بۆلۆ لە تورکیا دەردەبڕین".

ئەوەشی خستووەتە روو، "داوا لەخودای گەورە دەکەین کە قوربانیان بەر رەحمەتی خۆی بخات و سەبوری و دڵنەوایی بەخانەوادەکانیان ببەخشێت و هیوای زووتر چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین".

بەرەبەیانی دوێنێ ئاگر لە هۆتێلی کۆمەڵگەیەکی گەشتیاریی لە پارێزگای بۆلۆی تورکیا کەوتەوە و بەهۆیەوە ٧٦ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، كورد جوانی و رووناكی بۆ رەنگاورەنگی گەلی سوریا زیادكردووە و بەیەكەوە وڵات بنات دەنێنەوە.

ئەسعەد حەسەن شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند، كورد جوانی و روناكی بۆ رەنگاورەنگی گەلی سوریا زیادكردووە و گەلی كورد لە سوریا روبەڕوی ستەمبوونەتەوە لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە.

دەشڵێت، پێكەوە وڵاتێك بونیاددەنێین هەمووان تیایدا هەست بە یەكسانی و دادپەروەری بكەن.

ئەمە یەكەمین جارە دەسەڵاتی نوێی سوریا پەیام بە زمانی كوردی بڵاوبكاتەوە و پێدەچێت پەیوەندی بە دانوستانەكانی ئەمدوایەی نێوان هەسەدە و دەسەڵاتی نوێی سوریاوە بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆكی ئیسرائیل رایگەیاند، لە قۆناغی داهاتوودا هەلی سەركەوتنی دانوستانەكان هەیە و وڵاتەكەی تائێستاش بە دەست شۆكی هێرشەكەی 7ی ئۆكتۆبەر دەناڵێنێت.

ئیسحاق هێتسۆگ سەرۆكی ئیسرائیل لە كۆڕبەندی داڤۆس لە سویسڕا رایگەیاند، بەرژەوەندی ئەمنی ئیسرائیل بەندە بە داهاتووی غەززەوە و وڵاتەكەی تائێستاش بەدەست شۆكی هێرشەكەی 7ی ئۆكتۆبەری حەماسەوە دەناڵێنێت

وتیشی، پێویستە پەند لە رابردوو وەرگرن بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لەوەی جارێكی تر هێرشی لەو جۆرە دووبارە نەبێتەوە و تیرۆر بەرۆكی ئەفریقا و جیهانی گرتووە و پێویستە روبەڕوی ببنەوە و ئێران و ئەو گروپانەی لێوەی نزیكن سەرچاوەی خراپەن

راشیگەیاند، لە قۆناغی داهاتوودا هەلێك هەیە بۆ سەركەوتنی دانوستانی ئاگربەست و مێژووی لوبنان و سوریا گۆڕا و ئومێدەوارە مێژووی كەرتی غەززەش ئەمە رووبدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە هۆتێلی ناوچەیەکی گەشتیاریی تورکیا گەیشتە 76 کەس و بۆ ئەمڕۆ ماتەمینی راگەیەنراوە.

بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە، ئاگر لە هۆتێلی ناوچەیەکی گەشتیاری تایبەت بە خلیسکێنە و تەلەفریکی سەر بەفر لە پارێزگای بۆلۆ کەوتەوە و بەهۆیەوە لە سەرەتادا ئەوە راگەیەنرا، 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 32 کەسی دیکە بریندار بوون.

بەهۆی بەردەوامی ئاگرەکە و تەشەنەسەندنی ژمارەی گیانلەدەستدان و بریندارەکان بەرزبووەوە و بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، تاوەکو ئێستا 76 کەس گیانیان لەدەستداوە، بەڵام هێشتا ژمارەی بریندارەکان راناگەیەنراوە.

عەلی یەرلی کایا وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەوەی خستووەتە روو، هێشتا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە، پرسە و سەرەخۆشی خۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری سەرجەم قوربانییەکان کرد. 

وتیشی، تاوەکو ئێستا نۆ کەس بە گومانی کردنەوەی ئاگرەکە دەستگیر کراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Advertisement
بەرنامەکان

ئابووری

تەندروستی

وێنەکان

بەهۆی بەفربارینەوە، هاووڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و وێنەگرتن رویان لە شاخی گۆیژە کردووە   وێنە/ رێزان محەمەد
بەهۆی بەفربارینەوە، هاووڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و وێنەگرتن رویان لە شاخی گۆیژە کردووە   وێنە/ رێزان محەمەد
بەهۆی بەفربارینەوە، هاووڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و وێنەگرتن رویان لە شاخی گۆیژە کردووە   وێنە/ رێزان محەمەد
بەهۆی بەفربارینەوە، هاووڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و وێنەگرتن رویان لە شاخی گۆیژە کردووە   وێنە/ رێزان محەمەد
بەهۆی بەفربارینەوە، هاووڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و وێنەگرتن رویان لە شاخی گۆیژە کردووە   وێنە/ رێزان محەمەد
بەهۆی بەفربارینەوە، هاووڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و وێنەگرتن رویان لە شاخی گۆیژە کردووە   وێنە/ رێزان محەمەد
بەهۆی بەفربارینەوە، هاووڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و وێنەگرتن رویان لە شاخی گۆیژە کردووە   وێنە/ رێزان محەمەد
بەهۆی بەفربارینەوە، هاووڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و وێنەگرتن رویان لە شاخی گۆیژە کردووە   وێنە/ رێزان محەمەد
بەهۆی بەفربارینەوە، هاووڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و وێنەگرتن رویان لە شاخی گۆیژە کردووە   وێنە/ رێزان محەمەد

بەهۆی بەفربارینەوە، هاووڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و وێنەگرتن رویان لە شاخی گۆیژە کردووە وێنە/ رێزان محەمەد

هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە؛ بەڵگە دۆزراوەکان
39 images

هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە؛ بەڵگە دۆزراوەکان

بەفر یاریگای وەرزشی چۆمانی لە سنووری باڵەکایەتی سپیپۆش کردووە
3 images

بەفر یاریگای وەرزشی چۆمانی لە سنووری باڵەکایەتی سپیپۆش کردووە

پانۆرامای سەردانەکەی سەرۆک کۆمار بۆ پارێزگای واست
30 images

پانۆرامای سەردانەکەی سەرۆک کۆمار بۆ پارێزگای واست