تەرمی پێنج کۆچبەری تری کورد لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە گەڕێندرانەوە ھەرێمی کوردستان و ڕادەستی کەسوکاریان کرانەوە، تەرمی دوو لە کۆچبەرەکان دەبرێنەوە بۆ ڕاپەڕین و سیانیشیان بۆ کەرکوک و بەخاکدەسپێدرێن.

کۆتایی ساڵی ڕابردوو ٩ کۆچبەر لە دەریای ئیجە خنکان و ھەفتەی ڕابردووش تەرمی چوار کۆچەری تریان گەڕێندرابوونەوە ھەرێمی کوردستان.