تەرمی پرۆفیسۆر یەحیا حەمید لە کەرکوک بە خاک سپێدرا
کوردسات نیوز
١ی شوباتی ٢٠٢٢
٢٤٣
پڕۆفیسۆر یەحیا دەلۆیی یەکێکە لەو پزیشکانەی چارەسەری نەخۆشییە دەگمەنەکانی ژنانی دۆزیوەتەوە و ناوی لە ناو کتێبی ئەنسکلۆپیدیایی ١٠٠ کەسایەتیە بەناوبانگەکەی ئەڵمانیایە.
لە ماوەی ٧٩ ساڵی تەمەنیدا خزمەتێکی زۆری بە مرۆڤایەتی و نەتەوەی کورد کردووە و لە ھەرێمی کوردستان و کەرکوکیش زیاتر لە ١٠٠ سیمیناری زانستی و ١٠٠٠ نەشتەرگەری خۆبەخشی ئەنجام داوە و لەسەر ئاستی جیھان وانەی بە پزیشکان وتووەتەوە.