پڕۆفیسۆر یەحیا دەلۆیی یەکێکە لەو پزیشکانەی چارەسەری نەخۆشییە دەگمەنەکانی ژنانی دۆزیوەتەوە و ناوی لە ناو کتێبی ئەنسکلۆپیدیایی ١٠٠ کەسایەتیە بەناوبانگەکەی ئەڵمانیایە.

لە ماوەی ٧٩ ساڵی تەمەنیدا خزمەتێکی زۆری بە مرۆڤایەتی و نەتەوەی کورد کردووە و لە ھەرێمی کوردستان و کەرکوکیش زیاتر لە ١٠٠ سیمیناری زانستی و ١٠٠٠ نەشتەرگەری خۆبەخشی ئەنجام داوە و لەسەر ئاستی جیھان وانەی بە پزیشکان وتووەتەوە.