د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق، پێشوازیکرد لە عەمید مستەفا رەزا یاسری خاوەنی پلەی یەکەمی لە پاڵەوانێتی بنبڕکردنی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتۆنی پایتەخت رێکخرابوو.
ئیڤان فائق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا باسی لەوە كردوە، هەندێك لایەنی سیاسی سودمەندبوون لە بوونی ئاوارەكان و مانەوەیان لە كامپەكاندا، هەروەها هەندێك خێزانیش هەن ئەگەر هاوكارییەكانی حكومەتیش بۆیان زیاد بكرێت، خۆیان ئارەزومەندانە نایانەوێت بگەڕێننەوە بۆ ناوچەكانیان.
وتیشی، سەرۆك وەزیران فەرمانی كردووە هەموو خزمەتگوزارییەكی شایستە بۆ شنگال دابینبكرێت، لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتەكەی داوای لە ئیدارەی نەینەوا كردووە قائیمقامێكی نوێ بۆ قەزای شنگال دیاری بكات تا بەباشترین شێوە خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بكرێن.
راشیگەیاندووە ، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران بڕیاریداوە تا 30ی تەمووزی ئەمساڵ سەرجەم كامپەكانی كۆچبەران دابخات، هەر خێزانێكی ئاوارەش ئەگەر بیەوێت بۆ ناوچەكانی خۆیان بگەڕێننەوە، بڕی چوار ملیۆن دینار هاوكاری پێشكەشدەكرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کۆمیسیۆن رێکارەکانی تایبەت بە پێدانی ژمارەی بە لیست و کاندیدە سەربەخۆکانی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد و بڕیاریدا رۆژی ٢٧ی ئادار لە ھەولێر پرۆسەکە ئەنجام بدرێت.
وتیشی، پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدەکان لە ژمارەی ١٠١ و بەرەو سەرەوە دەستپێدەکات و پرۆسەکەش بەئامادەبوونی نوێنەرانی سەرجەم حزب و کاندیدە سەربەخۆکان بەڕێوەدەچێت.
وتەبێژی کۆمیسیۆن ئەوەشی خستەڕو، لیژنەیەکی فەرمانگەی ھەڵبژاردنی کۆمیسیۆن راستەوخۆ سەرپەرشتی ئەو پرۆسەیە دەکات و دواتریش ئەنجومەنی کۆمیسیاران دەرئەنجامی کاری لیژنەکە پەسەند دەکات.