عێراق

عەلی حسین ساعدی پەرلەمانتاری دەستلەکارکێشانەوەی رەوتی سەدر، وەڵامی ئەو لێدوانانەی دایەوە کە ھۆشداریان دابوو لە ڕاوەستانی مووچە بەھۆی دواکەوتنی پێکھێنانی حکومەت و ڕایگەیاند، دابەشکردنی مووچە لە ھیچ ڕەوشێکدا ڕاناوەستێت، تەنانەت ئەگەر  پێکھێنانی حکومەت و پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەش دوابکەوێت.

ڕونیشیکردەوە، دابەشکردنی مووچە وەک کاروبارەکانی تری دەوڵەت لە رێگەی یاسای ئیدارەی دارایی و لەسەر بنەمای یەک لەسەر ١٢ بەردەوام دەبێت و ئەمساڵیش مووچە ھیچ گرفتێکی نابێت، ھەرچەندە یاسای بودجە نیە و حکومەت کاربەڕێکەرە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان ٥٠ تیرۆریستی داعشی بە رەگەز عێراقی لە ڕێگەی دەروازەی رەبیعە لە حکومەتی سوریا وەرگرتووەتەوە کە لە ناو خاکی ئەو وڵاتە دەستگیرکراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئاژانسی ھەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بە مەبەستی تەواوکردنی رێوشوێنە پێویستەکان، تیرۆریستەکانیان وەرگرتووەتەوە.

ڕۆژی ھەینیش زیاتر لە ١٥٠ خێزانی داعش کە پێکھاتبوون لە ٦٣٠ کەس لە دەروازەی رەبیعەوە رادەستی حکومەتی عێراق کرانەوە و گواسترانەوە بۆ کەمپی جەدعەی سەر بە ناحیەی گەیارە لە باشوری موسڵ.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کە عەممار حەکیم سەرۆکایەتی دەکات و بەشێکە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئامانجی سەرەکی خۆپیشاندانی لایەنگرانیان، تەنھا بۆ ئەوەیە کە پشتیوانی یاسا و دەستور و پێکھێنانی حکومەتی نوێ بکەن و لایەنە سیاسییەکانیش ھانبدەن بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەن و کۆتایی بە چەقبەستوویی سیاسی بھێنن.

راشیگەیاندوە، وەک چوارچێوەی ھەماھەنگی دەیانەوێت پەلە بکرێت لە پێکھێنانی حکومەتێکی نیشتیمانی کە خزمەتی ھەموو پێکھاتەکان بکات بە بێ جیاوازی و ھیچ لایەن و پێکھاتەیەکیش پەراوێز نەخرێت.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسم خەشان پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی رابردوودا دەستپێشخەرییەکیان پێشکەش کرد کە ناوەڕۆکەکەی بریتی بوو لەوەی دەستەیەکی دانوستانکار لە رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی و کورد و سوننە پێکبھێنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، کە لە سەرەتادا پشتیوانییەکی زۆر کرا، بەجۆرێک بەشێک لەلایەنەکان رازی بوون پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەربەخۆکان بدرێت.

وتیشی، کشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر و زیادبوونی ژمارەی پەرلەمانتارانی چوارچێوەی ھەماھەنگی و کشانەوەی بەشێک لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆش لە پشتیوانیکردنی ئەو دەستپێشخەرییە، نەیانتوانی بگەنە ئەنجام و دەستپێشخەرییەکەیان شکستیھێنا، کە باشترین دەستپێشخەری بوو بۆ رەوشی سیاسی ئێستای عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە


سەرچاوەیەک لە ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاشکرایکردووە، ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ھەیە و ڕۆڵی گەورەی بینیوە لە ھێوربوونەوەی گرژییەکانی ئەم دواییەی عێراق.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکردووە، کۆتایی ئەم ھەفتەیە ھادی عامری لە نەجەف چاوی بە موقتەدا سەدر دەکەوێت و ڕەنگە پێش سەردانەکەی، پەیوەندی تەلەفۆنی لە نێوانیان ئەنجام بدرێت.

ھاوپەیمانی فەتح لە بەرەی چوارچێوەی ھەماھەنگییەوە داوای پاراستی دامەزراوەکان و دەوڵەت و پێکھێنانی حکومەت دەکەن.

لەبەرامبەردا ڕەوتی سەدر داوای ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەکەن.





 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی عێراق رایگەیاندووە، بەپێی رێککەوتنێکی نێوان حکومەتی عێراق و ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان، کاروانێکی دیکەی ژن و منداڵی داعشە عێراقییەکان لە کەمپی ھۆل لە رێگەی دەروازەی رەبیعەی سوریاوە بە پاس گەڕێنرانەوە بۆ کەمپی جەدعە لە عێراق.

وتیشی، ھێزێکی زۆری ئەمنی بەوردی چاودێری گەڕانەوەی ئەو کاروانەی ژن و منداڵی داعشە عێراقییەکانیان کردووە کە لە کەمپی جەدعە نیشتەجێ دەکرێن.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ خۆپیشاندەرانی سەر بە رەوتی سەدر جارێکی تر لە بەغداد و چەند شارێکی دیکەی عێراق خۆپیشاندانی فراوان دەکەن و موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدریش داوای لێکردوون و دروشمی سەرەکییان داواکردنی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەڵبژاردنی پێشوەخت بێت.

لە بەرامبەریشدا چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان داوای لە لایەنگرانی کردووە ئەمڕۆ دژی پێشێلکردنی یاسا و دەستوور و ھەڵکوتانەسەر دامەزراوە رەسمییەکانی حکومەت خۆپیشاندان بکەن و داوا لە حکومەتیش بکەن پارێزگاری لە موڵک و ماڵی گشتی بکات.

حکومەتی عێراقیش مەترسییەکی زۆری ھەیە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی لایەنگرانی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاڵۆزی و پێکدادانی لێبکەوێتەوە، لەبەرئەوە ھێزێکی زۆری چالاکییە مەدەنییەکان و پۆلیسی لەو شوێنانەی بەغداد و شارەکانی دیکەی عێراق بڵاوکردووەتەوە کە خۆپیشاندانیان تێدا دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەسەن نازم وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئەرکی حکومەتی عێراق لە بەرامبەر خۆپیشاندەران تەنھا پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەلامەتی گیانی خۆپیشاندەرانە لە رێگەی پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکانەوە، جەختیشیکردەوە، حکومەتی عێراق بەھیچ شێوەیەک پەیوەندی بە لایەنە سیاسییەکانەوە نییە و لایەنگری ھیچ لایەنێکیش ناکات و پەیوەندی بە کێشە و ئاڵۆزییە سیاسییەکانەوە نییە.

پێشتریش مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە کوتلە و پێکھاتە و لایەنە سیاسییەکان کردبوو بەرپرسیارێتی ئەو رەوشەی ئێستا ھەڵبگرن و ھەوڵی جدی بدەن بۆ چارەسەرکردنمی ئاڵۆزییەکان و کۆتایی ھێنان بە چەقبەستوویی سیاسی.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوای ئەوەی وەزارەتی بازرگانی عێراق پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی بۆ ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ خستە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی ھەرێم، لەئێستادا وەزارەتی بازرگانی عێراق رەزامەندی داوە لەسەر رەوانەکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم کە بڕی ٣٠٩ ملیار دینارە و بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوو پارەکە رەوانە بکرێت، دوای رێکارە کارگێڕییەکان بەسەر جوتیاراندا دابەش دەکرێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەدر پەیامێکی لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوکردۆتەوە و رایگەیاندووە ، پێشوازی لە لایەنگرانی چوارچێوەی ھەماھەنگی دەکەن بەبێ سەرکردەکانیان و لەگەڵ لایەنگرانی چوارچێوە کۆکن لەسەر ئەوەی گەندەڵی ھەیە پێویستە روبەروی ببنەوە ، بەڵام لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوە کۆک نین ،ھەروەھا دوپاتیکردۆتەوە کە خۆپیشاندانەکانی چاکسازی لە پێناو لایەنگرانی چوارچێوەشدایە و پێیان سەیرە کە تا ئێستا پشتگیریان ناکەن .

سەدر داواشی لە لایەنگرانی چوارچێوە کردوە خۆپیشاندانەکانیان بە ھێمنانە و لە پێناو چاکسازیدا ئەنجام بدەن .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 نوری مالکی باسی لەوەشکردووە، گەلی عێراق بە ئاڕاستەی بەرگریکردن لە دامەزراوە شەرعییەکان ھەنگاوی ناوە و پەیامیان ئاڕاستەی سەرکردەکان کردووە و دەبێت بەدەم داواکەیانەوە بن. لای خۆیەوە "قەیس خەزعەلی" ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەھلی حەق سوپاسی خۆپیشاندەران کردووە کە بەرگریان لە شەرعییەت کردووە و داوا دەکات بەزووترین کات حکومەتی نوێی عێراق پێکبھێندرێت، چونکە بەرژەوەندی گەل لەسەروو ھەموانەوەیە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوارچێوەی ھەماھەنگی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو بەرگریکردن لە یاسا و دەستور و پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و خێراکردنی پێکھێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار داوا لە لایەنگرانیان دەکەن خۆپیشاندان رێکبخەن لە ناوچەی سەوز.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش ھاتووە، خۆپیشاندانەکە رۆژی ھەینی دەبێت سەعات ٥ی لەبەری پردی ھەڵواسراو. 

داواکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە دوای تویتەکەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدرەوە دێت، کە ھەفتەیەکی داوەتە دادگای باڵا بۆ ھەڵوەشانەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران و دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت. 

ھاوکات زیاتر لە ١٠ رۆژە خۆپیشاندانی لایەنگرانی رەوتی سەدر لە دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بەردەوامە و بڕیارە رۆژی ھەینیش نوێژی بەکۆمەڵ لە نزیک خێمەی خۆپیشاندەران لە ناوچەی سەوز ئەنجام بدەن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسێن مەردان ئەندانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، ھاوپەیمانی چوارچێوەی ھەماھەنگی یەکگرتووە و ھەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ کۆکردنەوەی ئیمزا تاکو دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە چارەسەری کێشەکان بەڕێوەبچێت.

ئەو ئەندامەی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا باسی لەوەشکردووە، تائێستا پەرلەمانتاران دەستلەکارکێشانەوەیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەڵبژاردنی پێشوەخت ڕەتدەکەنەوە.

بەوتەی حسێن مەردان، دەوڵەتی یاسا سورە لەسەر ئەوەی محەمەد شیاع سودانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق وەربگرێت و ڕەتیدەکەنەوە لە جێگەی ئەو کەسێکی دیکە کاندید بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو ململانێیانەی روبەڕووی عێراق دەبێتەوە کاریگەری لەسەر کارەکانی حکومەت و دەزگاکانی دەوڵەت دروستکردووە، لەکاتێکدا تەمەنی حکومەت ٢٨ مانگە، بەڵام بودجە تەنھا بۆ شەش مانگ  ھەبووە.

نوسینگەی کازمی راشیگەیاند، لەدوای ھەڵبژاردن، عێراق روبەڕووی کێشەی سیاسی راستەقینە بووەتەوە، کە پێویستی بە چارەسەرە لەڕێی دانووستان و قوربانیدانەوە، بۆیە ھەزار ساڵ دانوستان باشترە لە چرکەیەک لە پێکدادانی عێراقییەکان، بۆیە دەبێت لایەنە سیاسییەکان رۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ چارەسەری چەقبەستویی سیاسی.

جەختیشیکردووەتەوە، دەبێت سەرکردە سیاسییەکان قوربانی بدەن لەپێناو نیشتمان و گەل، چونکە زیاتر لە ٧٠ ساڵە گەلی عێراق دەناڵێنێت، لەکاتێکدا دەکرێت ئەمڕۆ عێراق لە قۆناغێکی پێشکەوتوودا بێت، چونکە خاوەن سامان و سەروەتە.

نوسینگەی کازمی روونیشکردووەتەوە، لە یەکەم رۆژەوە ئامادەییان دەربڕیوە بۆ رادەستکردنی دەسەڵات بە حکومەتی ھەڵبژێردراو و لەچەند ھەفتەی رابردووشدا بە ئارامییەوە مامەڵەیان لەگەڵ قەیرانەکە کردووە و سەرکەوتووبوون لەوەی خوێنی عێراقییەکان نەڕێژرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، وەزیری بەرگری لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندە و ئەفسەرانی باڵای سوپا و ھەواڵگری داوایکردووە دوور بکەنەوە لەو ململانێ سیاسییەی بەرۆکی وڵاتی گرتوە و بەیەک دووری لە بەرامبەر ھەموو لایەنەکان بوەستن و بە دانایی و بیلایەنی مامەڵە بکەن.

وەزیری بەرگری راشیگەیاندوە، دوژمن لە بۆسەدایە و بەدوای دەرفەتدا دەگەڕێت، لەبەر ئەوە پێویستە سوپا و ھێزە ئەمنییەکان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بن بۆ ھەر حاڵەتێکی لەناکاو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەریم علێوی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بەدر لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ھەوڵەکان بۆ کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەنێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی بەردەوامن، بەمنزیکانەش سەرلەنوێ دەرگای گفتوگۆ دەکرێتەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان.

ڕونیشیکردەوە، ناکرێت کێشە سیاسییەکان بەبێ چارەسەر و دانووستان بمێننەوە، لەبەرئەوە بەمنزیکانە گفتوگۆکان دەستپێدەکەنەوە.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، ھەموو لایەنەکان باش دەزانن ھیچ چارەسەرێک نیە جگە لە دانیشتن و رێککەوتن لەسەر قۆناغی داھاتوو.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...203204205206207...339