عێراق

سالح محەمەد عێراقی وەزیرەکەی موقتەدا سەدر راگەیەنراوێکی ١٦ خاڵی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوانەی نیگەران بوون بە مانگرتن لە بەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری ترسیان ھەبوو دامەزراوەی دادوەری پەنابباتە بەر ئاشکراکردنی دۆسیەی گەندەڵییەکانیان، گومانیان وابوو خۆپیشاندەران ھەڵدەکەوتنە سەر ئەنجومەنی دادوەری و دەست بەسەر دۆسییەکانیاندا دەگرن.

راشیگەیاند، ھەڵپەساردنی کارەکانی ئەنجومەنی دادوەری دەستوری نەبووە و واتای ئەوە دەگەیەنێت دادگا ھەوڵدەدات بە رێگەیەکی ناشەرعی گومانەکان لەخۆی دووربخاتەوە.

سالح محەمەد عێراقی جەختیشیکردەوە، ئەگەر گەل بڕیاری بەردەوامی شۆڕش بدات لە دژی گەندەڵکاران ھەنگاوی دیکەی لەناکاویان دەبێت کە بەبیری کەسدا نایەت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاماژەی بەوەکردووە، دادگای لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند بە پێداچوونەوەی دۆسیەکانی دەستپاکی لە دادگای رەسافە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پارێزگاری پێشووی سەلاحەدین و ژمارەیەک لە فەرمانبەران دەرکردووە.

ڕونیشیکردووەتەوە، بەپێی ماددەی ٣٤٠ لە یاسای سزادان فەرمانی دەستگیرکردنەکە دەرچووە و پەیوەستە بە بوونی گومانی گەندەڵی و سەرپێچی لە پڕۆژەی پەرەپێدانی ئەمنی پارێزگای سەڵاحەدین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عەلا ئەحمەد جبوری" وەزیری بازرگانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ "فارس عیسا" سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە بەغداد، بەڵێنیدا لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەست بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی قەرزی جوتیاران و بەشەخۆراکی مانگانەی ھەرێم بکات بە تایبەتیش ئارد.

 لای خۆشیەوە "فارس عیسا" جەختی لە سەر خەرجکردنی قەرزی جوتیارانی ھەرێم کردووە کە بڕەکەی ٣٠٩ ملیار دینارە و بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦  لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە خەرج نەکراوە، ھەروەک جەختیشی لەسەر پێویستی  دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانەی ھەرێمی کوردستان کردەوە بەتایبەتی ئارد کە تا ئێستا کەمتر لە سێ بەش بۆ ھەرێمی کوردستان و زیاتر لە پێنچ بەش بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق دابەشکراوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەردۆغان راشیگەیاند، ئامانجی وڵاتەکەی دامەزراندنی پشتێنەی ئاشتی و ھاوکارییە لە دەوروبەری تورکیا، کە بە دراوسێ نزیکەکان دەستپێدەکات.

وتیشی، ئەوان دوژمنایەتی ھیچ وڵاتێک ناکەن، بەڵکو دەیانەوێت باشترین پەیوەندی لەگەڵ ھەموو وڵاتان دروستبکەن.

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختیشیکردەوە، وڵاتەکەی بازنەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە سوریاوە بۆ عێراق فراوانکردووە.  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شەوی رابردوو چەکدارانی داعش ھەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی حەجلی سەر بە ناحیەی ریاز لە رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک و موختاری گوندەکە کە پیاوێکی تەمەن ٥١ ساڵە کوشتوویانە و کوڕەکەشیان بریندارکردووە.

راشیگەیاند، داعش پەلاماری گوندێکی دیکەیان لە قەزای حەویجە داوە و ھێرشیانکردووەتە سەر پۆلیسی فیدڕاڵی و بەھۆیەوە کارمەندێکی پۆلیس کوژراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە راپۆرتێکدا لە زاری "ئیبراھیم جابری" بەڕێوەبەری نوسینگەی سەدر لە بەغداد بڵاویکردووەتەوە، موقتەدا سەدر لە ماوەی سێ مانگدا دووجار کۆبوونەوە و بینینی "ئیسماعیل قائانی" بۆ تاوتوێکردنی رەوشی سیاسی عێراق رەتکردووەتەوە. 

"ئیبراھیم جابری" راشیگەیاندووە، پێشتر سەدر لەگەڵ قائانی کۆبووەتەوە و پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ ئێران ھەیە، بەڵام لەو سەردانانەی دواییدا رەتیکردووەتەوە بیبینێت. 

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەو راپۆرتەی بە ناونیشانی "قەیرانی عێراق ئاماژەیەکە بۆ لاوازی ھەژموونی ئێران" بڵاوکردووەتەوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەیانی ئەمڕۆ دەیان خۆپیشاندەری لایەنگری موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر چوونە بەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری و خێمەیان ھەڵدا و ٥ داواکاریشیان خستەڕوو.

خۆپیشاندەری لایەنگری سەدر داوای ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و دیاری کردنی گەورەترین کوتلە و روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و دەرکردنی داواکاری گشتی لە ئەنجومەنی دادوەری و بە سیاسەت نەکردنی دادگا دەکەن. 

بە کاریگەری ئەو خۆپیشاندانەش ئەنجومەنی باڵای دادوەری سەرجەم کارەکانی ھەڵپەسارد و رایگەیاند، کارەکانی ئەو دادگایانەی سەر بە ئەنجومەنەکەن لەگەڵ دادگای باڵای فیدراڵی رادەگیرێت. 

وتیشی، خۆپیشاندانەکە پێچەوانەی یاسا و دەستورە و بەرپرسیارێتی خۆپیشاندانەکەی خستە ئەستۆی حکومەت و بەرپرسیارێتی ھەڵپەساردنی کارەکانیشی خستە ئەستۆی لایەنگرانی سەدر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، ئەوان لەگەڵ خۆپیشاندانی ئاشتیانەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە سیاسییەکانی عێراق، بەڵام ھەڵکوتانە سەر ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەلایەن لایەنگرانی سەدرەوە ھێرشە بۆ سەر پڕۆسەی دیموکراتی و عێراق بەرەو رەوشێکی خراپتر لەئێستا پەلکێش دەکات.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیشیکردووەتەوە، لە گرنگی زمانی گفتوگۆ و ئاشتیانە و دوورکەوتنە لە زمانی خۆسەپاندن و بەکارھێنانی ھێز. 

راشیگەیاندووە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر ئەو جموجوڵانە بێدەنگ نابێت و ھیوادارن ئەو رووداوانە بە ئامانج گرتنی گەل و دەوڵەت نەبێت و دەسەڵاتێکی سیاسی نوێ بەسەر عێراقدا بچەسپێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڵاویکردەوە، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ بەتۆمەتی ھەڕەشەکردن لە دادگای فیدراڵی یاداشتی دەستگیرکردنی بۆ سەباح ساعدی سەرکردەی رەوتی سەدر دەرکردووە.

لەبەرامبەردا سەباح ساعدی لە کاردانەوەی بڕیارەکەی دادگای کەرخ رایگەیاند، ھیچ رۆژێک بەیەک دووری نەوەستاوە و گەل پێوەری حەقە و پێوەری حزبە گەندەڵەکان پوچەڵە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، نابێت ناکۆکییەکانیان لەگەڵ دادگا بێت، وتیشی پشتیوانی خۆپیشاندانەکان دەکەن، بەڵام بەپێی یاسا و دەستور کە دەوڵەت و دامەزراوەکان بپارێزرێت.
 راشیگەیاند، ئەم قەیرانە وادەکات لایەنی نێودەوڵەتی دان بە پڕۆسەی سیاسی عێراقدا نەنێت. 

ھاوکات "ترکی عوتەیبی" سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاند، خۆپیشاندان مافێکی دەستورییە، بەڵام داخستنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری مەترسیدارە و ھەیبەتی دەوڵەت لاوازدەکات و کاریگەری لەسەر چوارچێوە و ھەموو لایەنەکان دەبێت.

وتیشی، ئەو پێشھاتە لێکەوتەی مەترسیداری لەچەند رۆژی داھاتوودا لێدەکەوێتەوە و لە ماوەی ٢٤ سەعاتی داھاتوودا کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامدەدەن. 

رەوتی حیکمەش لە زاری "رەحیم عەبودی"یەوە رایگەیاند، دادگاکان سەربەخۆن و دەبێت دووربن لە ناکۆکییە سیاسییەکان و نابێت فشاری لەسەر دروستبکرێن بۆ لایەنگریکردنی لایەنێک دژی لایەنێکی تر. 

ھەر لەدرێژەی کاردانەوەکاندا، سەندیکای پارێزەرانی عێراق بۆ پشتیوانی ئەنجومەنی دادوەری کارەکانیان ھەڵپەسارد.

پەیامنێری کوردسات نیوزیش رایگەیاند، ھێزە ئەمنییەکان رێگەنادەن خۆپیشاندەری دیکە بچنە بەردەم ئەنجومەنەکە. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانی فەتح کە ھادی عامری سەرۆکایەتی دەکات و بەشێکە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کاتێک ھێرش دەکرێتە سەر یاساییترین دامەزراوەی دەوڵەت کە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقە، ھیچ مانایەک بۆ حکومەت نامێنێتەوە و خودی مستەفا کازمیش بەشێکە لەو ئاژاوە و ئاڵۆزییەی عێراقی گرتووەتەوە.

ھاوپەیمانی فەتح داواشی لە سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان کردووە پەلە بکات کە گۆڕینی مستەفا کازمی و پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانی سیادەش کە ھاوپەیمانی موقتەدا سەدر بوو رایگەیاندوە، ئێستا و داھاتووی عێراق مەترسی لەسەرە و پێویستە ھەموو لایەنە سیاسییەکان دان بەخۆیاندا بگرن و بە پەلە دەست بەگفتوگۆ بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی حەشدی شەعبی ئاشکرایکردووە، لە نزیکەوە و بەگرنگییەوە چاودێری ئەو پێشھاتە مەترسیدار و ئازاربەخشە دەکەن، کە ڕوودەدات بە تایبەت گەمارۆدانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە.

حەشدی شەعبی ئامادەیی خۆشی بۆ پارێزگاریکردن لە دامەزراوەکانی دەوڵەت ڕاگەیاند، لە سەروو ھەمووشیانەوە دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانان، داواشی لە حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق کردووە بەرپرسیارێتی ھەڵبگرێت و دامەزراوە دەستورییەکان بپارێزێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا پەیامێک ئاڕاستەی ھەموو فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی و بە تایبەت فەرماندەی ئۆپراسیۆنی سامەڕا کراوە پابەندبن بە ئەرکەکانیان و دەستورەدان لەکاری سیاسی نەکەن، چونکە ئەوانەی سەرپێچی دەکەن ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە گروپی چەکداری سەرایا سەلامی سەر بە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر کە لە چوارچێوەی ھێزەکانی حەشدی شەعبیدان لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا لە دەوروبەری باڵەخانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڵاوەیان پێکرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەنراوێکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە بەشێکە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان، حکومەتی ئێستای عێراق کاربەڕێکەرە و نەک تەنیا چوارچێوەی ھەماھەنگی، بەڵکو دەستوور و یاساش رێگە نادەن ئەو حکومەتە وادەی ھەڵبژاردن دیاری بکات و داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانیش بکات.

راشیگەیاندوە، جگە لە یاسا و دەستوریش، حکومەتەکەی مستەفا کازمی پاکی و راستگۆیی لە دەستداوە و ھەڵبژاردنەکەی ساڵی رابردوو و ئەنجامەکەشی ئەو راستییەی سەلماندووە کە بووە ھۆی ئەو قەیران و ئاڵۆزییە سیاسییەی تائێستاش عێراق پێوەی دەناڵێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراق بڵاویکردەوە، بەھۆی داڕمانی دیوار بەند و گردی مەزاری ئیمام عەلی لە خۆرئاوای کەربەلا، ٨  کەس بێسەروشوێن بوون و لەژێر داروپەردووەکاندا گیریان خواردووە.

راشیگەیاند، تیمە تایبەتەکان بە بەردەوامی سەرقاڵی رزگارکردنی ئەو کەسانەن کە تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە، بەڵام بەھۆی بوونی بەردی گەورە و مەترسییەکان، ھەوڵەکان بە سستی بەڕێوەدەچن.

بەرگری شارستانی عێراق راشیگەیاند، لە رووداوەکەدا ٤ کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، ھەروەھا توانیویانە ٢ کەس رزگاربکەن کە یەکێکیان منداڵە.

مەزاری ئیمام عەلی یەکێکە لە مەزارگە پیرۆزەکانی پارێزگای کەربەلا و ٣٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگاکەوە دوورە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەباح ساعدی، سەرکردە و پەرلەمانتاری خولی پێشووی رەوتی سەدر رایگەیاند، بەپێی دەستوور دوو رێگە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ھەیە، یان ئەوەی سێیەکی پەرلەمانتاران داوای ھەڵوەشاندنەوە پێشکەش بکەن و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەند بکرێت، رێگەی دووەمیش ئەوەیە کە سەرۆک وەزیران بە رەزامەندی سەرۆک کۆمار داوای بکات.

راشیگەیاند، ئەوەی پێیگەشتوون، دەتوانرێت بە بڕیارێکی دادوەری ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵبوەشێندرێتەوە، بەبێ ئەوەی پێویست بە رێکخستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران یان ھەمووارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن بکات.

وتیشی، رەوتی سەدر سوورە لەسەر داواکەی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و چاوەڕوانی ٣٠ی ئەممانگە دەکەن، کە دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی داواکەیان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ساڵح محەمەد عێراقی کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە لە نوێترین پەیامیدا لە فەیسبوک بە ١٠ خاڵ رەوایەتی بە خۆپیشاندانەکان داوە.

ساڵح محەمەد عێراقی رایگەیاند، پشتیوانی بۆ شۆڕش زیادیکردووە، تەنانەت بەشێک لە کوتلەی سوننە و شیعەکان لەگەڵ ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەڵبژاردنی پێشوەخت و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران و ھەموارکردنەوەی بەشێکی دەستورن.

وتیشی، ناکۆکی نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی زیاتر بووە و نەیانتوانیوە حکومەتێکی تاقیکراوە پێکبھێنن کە لەلایەن مەرجەعیەتیشەوە نەھی لێکراوە و گەل رەتیدەکاتەوە. 

ساڵح محەمەد عێراقی راشیگەیاندووە، رەتکردنەوەی کۆبوونەوە و دیبەیتی راستەوخۆ لەبەردەم گەل و  ئاشکرا بوونی گەندەڵکاران رەوایەتی زیاتری بە خۆپیشاندانەکان داوە، بۆیە تاقیکراوەکان جارێکی تر تاقی ناکرێنەوە و چاوەڕێی ئاشکرا کردنی سەرچاوەی گەندەڵی گەورەترن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...199200201202203...339