عێراق

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ھەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی کۆتاییان ھێناوە بە سەرجەم کارەکانیان لەبارەی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراق و لەئێستادا رەوانەی نووسینگەی تایبەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کردووە بۆ ئەوەی دوای پێداچوونەوە، بخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە.

وتیشی، چاوەڕواندەکەن ئەنجومەنی وەزیران دوای گفتوگۆ و پەسەندکردنی، سەرەتای ساڵی داھاتوو پڕۆژە یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکات کە بڕەکەی لە ١٣٠ تا ١٤٠ ترلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت و گفتۆگۆکردنیش لەسەری لە ئەنجومەنی نوێنەران، مانگێک بۆ دوو مانگی پێویستە.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عودەی عەواد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق زیاتر لە ١٠٤ ھەزار فەرمانبەری گرێبەستی سەربە وەزارەتی کارەبا کراون بە ھەمیشەیی و لە داھاتوویەکی نزیکیشدا سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێن بە ھەمیشەیی.

وتیشی، لەگەڵ پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقدا زیاتر لە ٧٤ ھەزار کەس کە خاوەنی بڕوانامەی باڵا و یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانن و لەگەڵ دەرچووانی پەیمانگاکانی نەوت دادەمەزرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەھدی عەلاق راوێژکاری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق رایگەیاند، ستراتیژێک کە لە ١٧ ئامانج پێکھاتووە بۆ گەشەپێدانی بەردەوام دیاریکراوە لەپێناو کەمکردنەوەی ھەژاری و زاڵبوون بەسەر رێژەی ٥٠%ی دیاردەکە تا ساڵی ٢٠٣٠.

رونیشیکردەوە، عێراق ستراتیژێکی ھەیە کە لەئێستادا لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە نوێدەکرێتەوە و چاوەڕێدەکرێت لەچەند مانگی داھاتوودا رابگەیەنرێت، ئامانجەکانی گەشەپێدان بۆ ماوەی ١٥ ساڵ بەردەوامدەبن و لە ساڵی ٢٠١٥ەوە دەستیان پێکردوە و لە  ٢٠٣٠ کۆتاییان دێت، ھەرچەندە راگەیاندنی دیدگاکە چەند ساڵێک دواکەوت، بەڵام ھیواخوازن لە ساڵی ٢٠٣٠ بگەنە مەبەستە دیاریکراوەکان.

مەھدی عەلاق راشیگەیاند، زۆرینەی ئامانجەکان لە بەرژەوەندی گەشەپێدانی دانیشتوانە و ٢٣٢ ئاماژە ھەیە کە پێویستە دەستبەربکرێن تاکو وڵات بخاتە سەر رێڕەوی گەشەپێدانی بەردەوام.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی دەستپاکی لە ئەنحومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، حکومەتی عێراق و دەسەڵاتی دادوەری و ھێزە ئەمنییەکان زۆر بە وردی کار لەسەر وردەکارییەکانی دزینی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارەکەی دەستەی گشتی باجەکان دەکەن و دەیانەوێت تەواوی پارەکە بگەڕێننەوە بۆ حکومەت و لەداھاتوویەکی نزیکیشدا سەرۆک وەزیرانی عێراق بە پشتبەستن بە بەڵگە و زانیارییە رەسمی و دانپێدانراوەکان، سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە ئاشکرادەکات کە دەستیان لەو دزییە گەوەرەیەدا ھەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی بەڵگەکان تۆمەتبارانی دزیی سەدە توانیویانە زیاتر لە نیوەی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارەکە ببەنە دەرەوەی عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی بەدواداچوونی راستەوخۆی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەھاوکاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەستپاکی، بەشێکی تری پارە دزراوەکانی تایبەت بە پارەکانی باج کە بە دزینی سەدە ناودەبرێت، گەڕێندرانەوە. 

راشیگەیاند، ئەو بڕەی گەڕێندراوەتەوە ١٣٤ ملیار و ٤٥٥ ملیۆن دینارە و کۆی گشتی پارە گەڕێندراوەکان دەگاتە ٣١٧ ملیار و ٥٣٥ ملیۆن و ٥٣٦ ھەزار و ٥٢٥ دینار. 

نوسینگەی "سودانی" ئاماژەی بەوەشداوە، پڕۆسەی گەڕانەوەی پارە دزراوەکان و راوەدونانی تۆمەتباران بەردەوام دەبێت، ئەوەش وەک جێبەجێکردنی پڕۆگرامی حکومی بۆ نەھێشتنی گەندەڵی. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەکە ڕایگەیاند، لەکاتی ھەڵمەتەکەدا چەکدارێکی داعش تەقەی لەھێزە ئەمنیەکە کردوەو بەھۆی تەقەکەوە کارمەندێکی ھێزە ئەمنیەکە بەناوی ( محەمەد نەجات) برینداربوەو بۆ چارەسەر گوازراوەتەوە بۆ کەرکوک.

سەرچاوەکە ڕونیشی کردەوە، ئەو کارمەندەی برینداربووە سەر بەھێزی شانەی سقوری ھەواڵگرییە کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراقن.

سەرچاوەکە بۆ کوردسات نیوز ڕاشیگەیاند ھەڵمەتی کێوماڵەکە دوای ئەوە ھاتوە شەوی ڕابردوو لەسنوری گوندی قەرەدەرەی سەر بەقەزای دوبز حەشارگەیەکی داعش لەلایەن فڕۆکەی سەربازی عیراقەوە بۆردومانکرا و بەپێی زانیاریەکان لەو بۆردومانەدا چوار چەکداری داعش گوژراوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەکەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای کۆتایی ھاتنی لوتکەی عەرەبی-چینی بۆ ھاوکاری و گەشەپێدان کە لەشاری ریاز پایتەختی سعودیە بەڕێوەچوو، پێش گەڕانەوەی بۆ عێراق، لەگەڵ محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە کۆبووەوە و جەختیانکردوەتەوە لەسەر کاراکردنەوەی ئەنجومەنی ھەماھەنگی عێراقی-سعودی لەگەڵ جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتن و رێککەوتنەکانی نێوانیان.

لەو کۆبوونەوەیەدا سودانی لوتکەی عەرەبی-چینی بەگرنگ وەسفکردووە و ئامادەیی عێراقیشی دەربڕیوە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سعودیە بە تایبەتیش لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرھێنان، لە بەرامبەریشدا جێنشینی سعودیە رایگەیاندوە، دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق بەردەوام بێت بە ئامانجی زیادکردنی ھاوکارییەکانی نێوانیان و بەھێزکردنی پەیوەندییەکان لەسەرجەم بوارەکاندا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمرۆ ١٠ی کانونی یەکەم پێنج ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر راگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر گروپی تیرۆریستی داعش، بەو بۆنەیەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاند، ١٠ی کانونی یەکەم وەک ناونیشانێکی عێراقی دەمێنێتەوە بۆ ئازایەتی و قوربانیدان بە پلەی نایاب، سوپاس بۆ  مەرجەعیەتی باڵا و فەتواکەی، نەمری بۆ ھەموو ئەوانەی ئەم سەرکەوتنەیان دروستکرد، پیرۆز بێت ئەو خوێنە پاکەی ژیانی گەڕاندەوە بۆ عێراق و عێراقییەکانیان.

سودانی راشیگەیاندوە، یادی رۆژی سەرکەوتن پاڵنەرە بۆ بونیادنانی عێراق وخزمەتکردنی گەل.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادوەر حەیدەر حەنون سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ تیمی پسپۆڕانی حکومی تایبەت بە جێبەجێکردنی ھەردوو رێککەوتنی نێودەوڵەتی و عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی رایگەیاند، لەساڵانی رابردوودا پارەیەکی زۆری عێراق بە شێوەیەکی نایاسایی براونەتە دەرەوەی وڵات، ئێستا بۆ گەڕاندنەوەیان پێویستە فشار لەسەر وڵاتان دروست بکرێت بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئەو پارانە لەگەڵ رادەستکردنەوەی سەرجەم تۆمەتباران لە عێراق ھەڵاتوون لەلایەن یاساوە داواکراون.

وتیشی، لە داھاتوویەکی نزیکدا وەفدێک بۆ سەردانی ھەموو ئەو وڵاتە پێکدەھێنن کە پارەی عێراقیان لێیە و داڵدەی تۆمەتباران و داواکراوانیان داوە، بۆئەوەی ھاوکاری عێراق بکەن و رێککەوتنی تایبەت بە روبەڕووبوونەوەی گەندەڵی جێبەجێ بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە پێنج ساڵی رابردوودا ١١ ھەزار خێزان رێکخراوەکەیان لە رفاندنی ئەندامێکی خێزانەکانیان ئاگادارکردووەتەوە، راشیگەیاند، لە ھەشت ساڵی رابردوودا گرووپی تیرۆریستی داعش لە عێراق چالاکبووە و لە ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٧ یەک لەسەر سێی خاکی عێراقی داگیرکردووە، بەشێکی ئەو کەسانەش لەو ماوەیەدا بێسەروشوێنبوون.

پێشتر لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، عێراق لە ریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەدایە، کە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا زۆرترین حاڵەتی رفاندن و بێسەروشوێنبوونی ھاووڵاتیانیان تێدا تۆمار کراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە رۆژی جیھانی روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە تویتێکدا جەختی کردەوە لەسەر بەرپرسیارێتی ھەماھەنگی نێوان دامەزراوەکانی دەوڵەت بۆ بەھێزکردنی دەزگاکانی چاودێری و دادوەری، لەپێناو ریشەکێشکردنی گەندەڵی، کە دیاردەیەکی مەترسیدارە و کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر گەشەی ئابوری.

دەشڵێت، بۆ ئەم مەبەستە دەرکردنی یاسا گرنگ و پێویستە، لەپێناو پتەوکردنی ئابوری نیشتمانی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی. 

ھاوکات محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ئەولەویاتی حکومەتە، چونکە ھۆکاری یەکەمە بۆ شکستی دەوڵەت لە بە ئەنجامگەیاندنی ئەرکەکانی. جەختیشی کردەوە لە ھەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکان و دەستگیرکردنی داواکراوان 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیدارەی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو زانیاریانەی باس لە پێشکەشکردنی گۆشتی بەراز دەکەن لەنێو گەشتە ئاسمانییەکان بۆ وڵاتان و بە پێچەوانە بە تایبەت ئەڵمانیا، دوورن لە راستییەوە. 

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو ژەمە  خواردنانەی لە گەشتەکانی چوون و گەڕانەوە دەدرێن بە گەشتیاران بە رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکان دەکرێت و شەریعەتی ئیسلام لەبەرچاو دەگیرێت. 

کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق وتیشی، ئەو وێنانەی بڵاوبوونەتەوە و دەوترا گۆشتی بەراز پێشکەشی گەشتیاران کراوە، راست نین و لۆگۆی کۆمپانیاکەیانی پێوە نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، لە ڕۆژی جیھانیی دژە گەندەڵیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گەندەڵیی یەکێکە لەو کێشە گەورانەی عێراق گیرۆدەی بووە و بووەتە ھۆی لاوازکردنی پێشکەوتن و بێبەشکردنی ھاوڵاتیان لە مافەکانیان ئەگەر بەم شێوەی ئێستاش بەردەوام بێت بە خراپ بەسەر عێراقدا دەشکێتەوە، کەیسی دزیی سەدەش دواھەمین نابێت، بەڵام ھیوادارن ببێتە زەنگی ئاگادارکردنەوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵگەنەویستە کە گۆڕانکاریی سیستەماتیکی لەوپەڕی پێویستیدایە بۆ داھاتووی عێراق، بەدڵنیاییشەوە ھەوڵەکانی حکومەت لەدژی گەندەڵی روبەڕووی ئاسەنگ دەبێتەوە لەلایەن ئەو کەسانەی زیانیان پێدەگات، بۆیە پێویستە ھەمووان شەڕی لێپێچینەوە و شەفافیەت و سەروەری یاسا بکەن بۆئەوەی بتوانرێت سیستمێک دروست بکرێت کە پێویستییەکانی کۆمەڵگا دابین بکات لەبری خزمەتکردنی توێژێکی داخراو کە بایەخیان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان زۆر کەمە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزیری رۆشنبیری عێراق لەوتەیەکدا لە ٢٣مین کۆنگرەی وەزیران و بەرپرسانی کاروباری رۆشنبیری وڵاتانی عەرەبی لە ریاز رایگەیاند، گروپی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ چەندین شاری دێرین و مێژوویی لە عێراق داگیرکردو  ھەموو شوێنە مێژوویی و کەلەپورییەکانی لەناوبرد، بە جۆرێک پێنج ھەزار باڵەخانە وێرانکران و بەکەڵکی بەکارھێنان نەمان، کە بریتی بوون لە  ١٠٨ مزگەوت و ١٥ مەزارگەو ١٩ کەنیسە و٣٧ قوتابخانە و پەرستگایەک و ١٣ بازاڕ و ١٣ گەرماو و ٣٤١خانووی کەلەپوری. جگەلە مۆزەخانە و پێگەی شوێنەواری.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسراوێکی رەسمی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد بڵاوکراوەتەوە و تێیدا بڕیاردراوە بە بڵاوکردنەوەی ٣٦٠٠ سەرباز لە ھەردوو بەری رەسافە و کەرخی بەغداد، جەختیشکراوەتەوە لەوەی ئەو ھێزانە نابێت چەکیان پێبێت و تەنھا ئامێری پەیوەندییان پێدەبێت بۆ ئاگاداکردنەوەی ھێزەکانی تر لە رەوشەکە. 

ھاوکات نوسراوەکە ئاڕاستەی فەرماندەیی و پۆلیسی بەغداد و ھاتووچۆ و ئۆپراسیۆنەکانی پاراستنی یاسا و نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندە سەربازییەکان کراوە. 

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممە لە شاری ناسریە خۆپیشاندان بۆ داواکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگار بەرێوەچوو و بەھۆیەوە زیاتر لە ٢٠ خۆپیشاندەر کوژران و برینداربوون. محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانیش فەرمانیکرد بە رەوانەکردنی لیژنەیەکی ئەمنی باڵا بۆ ناسریە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لە دەستەی دەستپاکی بڵاویکردەوە، دادگای لێکۆڵینەوەی رومادی تایبەت بە دۆسیەکانی گەندەڵی چوار فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی پێشووتری دیوانی وەقفی سونی دەرکرد.

تۆمەتەکانیش پەیوەستن سەرپێچیکردن و زیادەڕەویکردن لە کڕین و بەدەستھێنانی موڵک و کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بە جۆرێک تۆمەتبار زیاتر لە ھەزار دۆنم زەوی بە بەھای نزیکەی ١١٠ ملیار دینار کڕیوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...171172173174175...339