عێراق

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، سەربازێکیان لە ھێزەکانی مارێنز کە بەشداری کردووە لە ئۆپراسیۆنەکانی روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق کوژراوە. 

رونیشیکردووەتەوە، سەربازەکە ناوی "سامویل دی لیچ"ە و تەمەنی ٣٢ ساڵە، لە ١٩ی ئەم مانگە کوژراوە و رووداوەکە لە کاتی جەنگ و ئۆپراسیۆندا نەبووە، بۆیە لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە. 

ئەوەش لەکاتێکدایە کە سەربازانی ئەمریکی و بیانی لە ناو ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە لایەن گروپە چەکدارەکانی دەەوەی یاسا لە عێراق بە ئامانج دەکرێن و داوایان لێدەکرێت لە خاکی عێراق بکشێنەوە. 
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی رەشید رایگەیاندوە، ئەو کەسانەی بۆ گەشتکردن پێویستیان بە دۆلارە، دەتوانن راستەوخۆ لە لقەکانی بانکی رەشید ھەر دۆلارێک بە ھەزار و ٤٦٥ دینار بکڕن، واتە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ ھەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت بە مەرجێک ئەو بڕە پارەیەی پێویستییانە لە ١٠ ھەزار دۆلار زیاتر نەبێت.

بانکی رافیدەینیش ئاماژەی بەوە کردووە، لەسەر راسپاردەی بانکی ناوەندی عێراق و وەک ھەوڵێک لەپێناو کەمکردنەوەی بەھای دۆلار لە بازاڕەکانی عێراقدا، بڕیاریداوە لە رۆژی شەممەوە راستەوخۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ ھەزار و ٥٠٠ دینار بە ھاوڵاتیان بفرۆشێت بە مەرجێک ئەو بڕە پارەیەی ھاوڵاتیان پێویستییانە لە ١٠ ھەزار دۆلار زیاتر نەبێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، لەمڕۆوە عێراق دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەک و باران بارین پارێزگاکانی وڵاتەکە دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش دادەبەزن. 

راشیگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانیان لافاو ناوچەکانی سەر بە پارێزگاکانی دیالە و میسان و واست و بەسرە و موسەنا دەگرێتەوە، لە دوێنێشەوە لافاو ناوچەیەکی خۆرئاوای شاری "عنە"ی لە پارێزگای ئەنبار گرتووەتەوە.

دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینیشی کردووە ئەو باران بارینە لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ چەند رۆژی داھاتووبەردەوام بێت، داواشی لە ھاووڵاتیان کرد ئاگادار بن و بە وریاییەوە مامەڵە بکەن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیبراھیم عەنبەکی ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند،  رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجە ھێشتا لە ئەنجومەنی وەزیرانە و ماددەکانی نەگەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی، ئەوەش پێویستی بەوەیە پەلە بکرێت لە ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران تاکو چەند خوێندنەوەیەکی بۆ دەکرێت و دەگاتە داڕشتنی کۆتایی.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ناجێگیری بەھای دۆلار و دیاریکردنی بەھاکەی لە بودجەدا دیارترین ئاستەنگی بەردەم پەسەندکردنیەتی، جگە لەوەش ھێشتا چەند ماددەیەکی نەخراونەتەروو بۆ گفتوگۆ لەبەرئەوە پەسەندکردنی بودجە دەکەوێتە کۆتایی مانگی ئادار و سەرەتای مانگی نیسان .

بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دەگاتە ١٤٠ ترلیۆن دینار کە یەکەمجارە لە مێژووی عێراقدا بگاتە ئەو قەبارەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عەبدولرەزاق سوڵتانی" سەرۆکی رێکخراوەکە بڵاویکردەوە، ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانان و نەتەوە یەکگرتووەکان کاریگەرییە خراپەکانی گەندەڵییان دەرخست. 

وتیشی، لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە تائێستا، ٢٥٠ ترلیۆن دینار لە عێراق دیارنەماوە و ٣١٢ ملیار دۆلاریش براوەتە دەرەوەی وڵات. 

سەرۆکی رێکخراوەکە باسی لەوەشکرد، شەش ھەزار پڕۆژەی وەھمی بە بڕی ١٩٠ ملیار دۆلار ھەیە کە پارەکەی دەچێتە گیرفانی گەندەڵکارانەوە لەبری ئەوەی بچێتە خەزێنەی دەوڵەت. 

وتیشی، بەھۆی گەندەڵییەوە، رێژەی ھەژاری لە عێراق بۆ ٣٥% بەرزبووەتەوە بە تایبەت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری وڵاتەکە، بەشێوەیەک پارێزگای موسەنا لە پێش پارێزگاکانی ترەوەیە و رێژەکە دەگاتە ٥٢%.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا سەنەد لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمریکا بەبێ ئەوەی یەک پیت بڵێت سێ نامەی لە رێگەی مووشەکی وێرانکەری دۆلارەوە ئاراستەی محەمد شیاع سودانی کردووە، نامەی یەکەم بریتییە لەوەی پارەی عێراق بە دۆلار نەگوازرێتەوە سەرەڕای تەواوکردنی رێکاری دانەوەی شایستەکان، لە رێگەی پرۆسەکانی بەھێزکردنی باڵانسی دۆلار بۆ بەرژوەوەندی بانکی ناوەندی کە لەسەدا ١٠٠ەوە دایبەزاندبوو بۆ لەسەدا ٢٥.

رونیشیکردووەتەوە، نامەی دووەم بریتییە لە دوورخستنەوەی بانکەکانی ( ئەوسەت و قابز و ئەنساری و ئاسیا) لە مامەڵەی دراو ئەوەش وایکردووە فرۆشی بانکی ناوەندی بۆ یەک لەسەر سێ کەمببێتەوەو ببێتە مایەی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار لە بازاڕدا.

بەوتەی مستەفا سەنەد، نامەی سێیەم بریتییە لە ئاستەنگی دروستکردن بۆ پرۆسەی کڕینی غاز و وزە لە ئێران لە رێگەی نەدانەوەی قەرزەکان، بە جۆرێک  بەھای قەرزی کەڵەکەبوو لە ھەژماری ( تی بی ئای) بۆ ئێران گەیشتۆتە ١٠ ملیار دۆلار و ئەمریکا رێگانادات بگوازرێتەوە بۆ ئێران  تا ئەو کاتەی عێراق لەسەر چوارچێوەیەک بۆ ھەماھەنگی لەگەڵی دەگاتە لێکتێگەیشتن.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە چاوەڕوان دەکرێت بەھای خستنەرووی دۆلار لە سەرەتای ساڵی داھاتوو بەشێوەیەکی قۆناغ بەندی روو لە دابەزین بکات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پاتریک رایدەر وتەبێژی پنتاگۆن لەبارەی زیادبوونی جموجۆڵەکانی داعش لە عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق پەیوەندییەکی دوورمەودای لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ھەیە، ئەوەش ھۆکارە بۆ بەردەوامبوونیان لە کارکردنی پێکەوەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشەکانی داعش.

جەختیشیکردەوە، تیمە راوێژکارییەکانیان بەردەوامن لە مەشق و راھێنان بە ھێزە عێراقییەکان و بەرزکردنەوەی توانای سەربازییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بوونی ئەمریکا لە ناوچەکەدا گرنگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشەکانی گروپی تیرۆریستی داعش.

ماوەیەکە پەلامارەکانی گروپی تیرۆریستی داعش لە عێراق زیادیانکردووە و رۆژی دووشەممە لە بۆسەیەکدا لە گوندی ئەبوبالی سەر بە پارێزگای دیالە ھەشت کەسیان کوشت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان، سودانی لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی عێراق جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە نابێت ئەو کردەوە تیرۆریستیانەی دیالە و کەرکوک بەبێ سزادان تێپەڕ بن و دەبێت تۆڵە لە بکەرانیان بکرێتەوە.

 سودانی ‌فەرماندە سەربازییەکانیشی رێنموویی کرد کە ھەڵسەنگاندنێکی گشتی بۆ پلانەکان بکەن و ھونەری سەربازی پەیڕەوکراویش لەو ناوچانەی کە چالاکی پاشماوەکانی تیرۆری تێدایە بیگۆڕن و شێوازی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەیان بەکاربێنن، بەشێوەیەک کە تواناکانی تیرۆریستانی داعش لاواز بکات و جموجوڵیان سنووردار بکات.

فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان راشیگەیاند، دەبێت ھەماھەنگییەکی باش لە نێوان دەزگا ھەواڵگیرییەکان ھەبێت و ئۆپەراسیۆنی نایاب و گورزی پێشوەختە لە دوژمن بوەشێندرێت. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، چەکدارانی داعش ھێرشیانکردە سەر گوندی ئەلبوبالی لە باکوری قەزای خاڵسی سنوری پارێزگای دیالە و بە چەکی جۆری بیکەیسی و قەناس تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتیانی گوندەکە کردووە.

وتیشی، بەپێی زانیارییەکان ھەشت ھاووڵاتی کوژراون و پێنج ھاووڵاتی تریش برینداربوون کە برینی دوو کەسیان سەختە.

رۆژی یەکشەممەش لە دەوروبەری گوندی سەفرە لە ناحیەی ریاز لە زنجیرە چیای حەمرین لە سنوری پارێزگای کەرکوک، بۆمبێکی چێنراو بە ھێزەکانی لیوای دووی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقدا تەقییەوە و بەھۆیەوە نۆ پۆلیسی فیدراڵی کوژران و دووی تریش برینداربوون، وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانیش رایگەیاند، رووداوەکە پەلامارێکی تیرۆریستی بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق دوای کۆتایی ھاتنی مۆندیالی ئەمساڵ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی قەتەر کردووە و رایگەیاندووە، دەیوست ئامادەی بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی بێت، بەڵام بەھۆی پرسەی شەھیدی فەرماندە ئاکام عومەر و تەقینەوەکەی سنوری پارێزگای کەرکوک نەیتوانیووە ئامادە بێت.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی تەقینەوەیەک ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراقی لە گوندی سەفرە سەر بەناحیەی ریاز لە سنوری پارێزگای کەرکوک کردەئامانج و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، گروپی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە رایگەیاند، لە بەرامبەریشدا قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق پەیامێکی ھەڕەشەئامێزی ئاراستەی داعش کرد و رایگەیاند، ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی تۆڵەتان لێدەکەنەوە و زۆر بە قورسیش باجەکەی دەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی سعودیەش پەیامێکی ھاوخەمی ئاراستەی حکومەتی عێراق کردووە و رایگەیاندوە، ئامادەی ھەموو جۆرە ھاوکارییەکن لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی عێراق و لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردوەتەوە، وەفدێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتی "کریستن ریچارد" راوێژکاری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەڕێوەبەری نێردەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق. چوونەتە ماڵی ئایەتوڵا سەید "عەلی سیستانی" لە پارێزگای نەجەف.

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیا عێراقییەکان باسیان کردووە، ئامانجی ئەو سەردانە بۆ ئەوەیە دوایین کار و پێشھاتەکانی ئەو تیمە نێودەوڵەتییە سەبارەت بە بەدواداچوون و دادگاییکردنی تیرۆریستانی داعش، بخەنەڕوو. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کودسات نیوز رایگەیاند، وەفدەکە کە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتوونەتە کەرکوک، لە "عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا" سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق و "قەیس خەلەف محەمەدی" جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان پێکدێن. 

لە سەردانەکەشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوی تەقینەوەکەی ناحیەی ریاز دەکەن، کە بەھۆیەوە ٩ پۆلیسی فیدراڵی کوژران و دووانی تر برینداربوون. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەناڵی سۆمەریە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە بڵاویکردووەتەوە، یەکێک لە گەندەڵییەکانی تری حکومەتەکەی مستەفا کازمی ئەوەیە کە لەگەڵ بەڕێوەبەری پێشووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بەبێ ھیچ رێگەپێدان و گرێبەستێکی رەسمی، پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانەکەیان بە کۆمپانیایەک سپاردووە بە ناوی (بسنز ئەنتڵ).

ئاماژە بەوەشکراوە، بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ کە راستەوخۆ سەرپەشتی ئەو کۆمپانیا ئەمنییانە دەکات کە لە عێراق کاردەکەن، ئاگاداری چۆنێتی پێسپاردنی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد نییە بەو کۆمپانیا، کە ئەوەش بە گەندەڵییەکی گەورە دادەنرێت و بڕی پارە و قازانجەکەشی تەنھا مستەفا کازمی و کۆمپانیاکە و بەڕێوەبەری پێشووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد دەیزانن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە پێناو بەرژەوەندی ھەژاران و ئەو کەسانەی کە داھاتیان کەم و سنوردارە، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئاساییدا بڕیاردیدا پێنج جۆر لەو بەشەخۆراکانەی مانگانە بە ھاووڵاتیان دەدرێت، بڕەکەیان زیاتر بکرێت.

روونیشیکردەوە، بڕیاردراوە بۆ لەمەودوا بۆ ھەر ھاووڵاتییەک کیلۆیەک شەکر و زەیتێکی یەک لیتری و  ٢٠٠ گرام چا و ٢٥٠ گرام شیر و کیلۆیەک ئاردی سفر دابین بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی دەستپاکی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بەدواداچوون و وردبینی پێویستیان ئەنجامداوە لە لیستەکانی دابینکردنی نەوتی سپی لەلایەن کۆمپانیای دابەشکردنی بەرھەمە نەوتییەکانی کەرکوک بۆ خێزانە ئاوارەکانی کەرکوک لە ماوەی نێوان ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ تا ١٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢، کە ماوەی کەمتر لە دوو مانگ دەکات.

روونیشیکردەوە، دوای ئەوەی پەنجەمۆریان لە لیستەکانی دابەشکردندا وەرگرتووە، تێبینی ئەوە کراوە پەنجەمۆری ھاوشێوە کە بەھۆی دەستکاریکردن و ساختەکردنەوە تێکچووە ھەبووە، ھەروەھا جگە لە خەڵکی ئاوارە ناوی دیکەیان دۆزیەوەتەوە کە نەوتیان پێدراوە.

دەستەی دەستپاکی دەشڵێت، لەسەر ئەو دۆسیەیە و بەفەرمانی دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی دابەشکردنی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرھەمە نەوتییەکانی لە پارێزگای کەرکوک و دەستگیرکراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...169170171172173...339