عێراق

ئاژانسی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، پرۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٣و ٢٠٢٤و ٢٠٢٥ پەسەندکراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، پڕۆژە یاسای بودجە راستەوخۆ رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا بۆ پەسەندکردنی.

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، قەبارەی بودجەی عێراق ١٩٧ ترلیۆن و ٨٢٨ ملیار دینارە و ٦٣ ترلیۆنیش کورتھێنانی ھەیە، پشکی ھەرێم بە لەسەدا ١٢.٦٧ دیاریکراوە.

ھەر بەپێی پڕۆژەکە، تێکڕای داھاتی نەوتی ھەرێم دەچێتە حسابێکی بانکییەوە لەژێر چاودێری سەرۆک وەزیرانی عێراق و حکومەتی ھەرێم دەبێت داھاتی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغداد بکات.

لە پڕۆژەی بودجەدا بودجەی بەکاربردن بە ١٥٠ ترلیۆن و ٢٩٣ ملیار دینار، بودجەی وەبەرھێنانیش بە ٤٧ ترلیۆن و ٥٥٥ ملیار دینار دیاریکراوە، ھەروەھا داھاتی نەوت بە ١١٧ ترلیۆن و ٢٥٢ ملیار دینار دیاریکراوە.

ھەر لە پڕۆژەکەدا نرخی نەوت بە ٧٠ دۆلار دیاریکراوە، ھەروەھا ٥٠ ملیار دینار بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و دەوروبەری نەینەوا دیاریکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولوەھاب ساعدی سەرۆکی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی جۆریدا لە ناوچەیەکی باشوری قائیم و باکوری روتبە لە ئەنبار ٢٢ تیرۆریستی داعشیان کوشتووە، کە ژمارەیەکیان لەکاتی بەرەنگاربوونەوەدا خۆیان تەقاندۆتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، لەناو کوژراوەکاندا چەند بەرپرسێکی دیار ھەیە لەوانە والی فەلوجەو والی باشور و روکان ، تەرمی ١٤ کوژراویشیان ناسراونەتەوە.

ھەروەھا ، قەیس محەمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان رایگەیاند، ژمارەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق لە ٤٠٠ تیرۆریست تێپەڕناکات ، وتیشی لە میانی ئۆپراسیۆنی سەپاندنی یاسا لە دیالە ١٢٦ کەس دەستگیرکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی چاوپێکەوتنەکە...

ئەلحورە : بەخێربێن، بینەرانی بەرنامەی بەعێراقی، عەلی زوبەیدی لەگەڵتانە. ئەمجارەیان لە بەغدادەوە و دیدارێکی تایبەت لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق، دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، لێرە لە کۆشکی بەغداد .

جەنابی سەرۆک بەخێر بێیت و سوپاس بۆ میوانداریکردنت.
سەرۆک کۆمار : سوپاس، و بەخێر بێیت.

ئەلحورە: جەنابی سەرۆک، لە بەڕێزتانەوە دەست پێدەکەین لەسەر مەسەلەی قۆناغەکانی دەستەی سەرۆکایەتی لە عێراق، ئایا جیاواز بوون لە سەردەمی سەرۆک مام جەلال خوا لێ خۆشبێت تا ئەمڕۆ، ئێوە ئێستا چۆن قۆناغەکە دەبینن ، چۆن باسی دەکەیت، جیاوازی چیە؟

سەرۆک کۆمار : من پێم وایە کە قۆناغەکانی پێشوو جیاوازی نەبووە لە قۆناغی ئێستا، ڕەنگە سەردەمەکە یان ئەو کەسایەتیەی لە پۆستەکەدا جیاواز بێت و سەرۆک کۆمار و سەرۆکی حکومەت و تەواوی پۆستەکان بە پێی دەستووری عێراق ھەڵبژێردراون ، بەڵام عێراق ئێستا سەقامگیرییەکی باش بەخۆیەوە دەبینێ، و ھاریکاری و ھەماھەنگی لە نێوان پێکھاتەو و لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکاندا ھەیە و لە نێوان حکومەت و سەرۆکایەتی کۆماردا ھەیە، ڕەنگە ئەمە جیاوازییە گەورەکە بێت لەگەڵ قۆناغەکانی پێشووتر، سوپاسی خودا دەکەین کە عێراقییەکان جۆرێک لە ئارامی و سەقامگیری بەخۆیانەوە دەبینن و ئەمەش ھانمان دەدات بۆ بەھێزکردنی کۆبوونەوەکان و ھەماھەنگی ھاوبەش لەنێوانماندا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کاروبارەکانی حکومەت.

ئەلحورە: سەرۆک ئێوە ساڵانێک لە ئۆپۆزسیۆن کارتان کردووە و ئێستا لە سەرۆکایەتی دەوڵەت لە عێراق کار دەکەن، ئەزمونی ئۆپۆزسیۆن چۆن جیاوازە لە قۆناغی ئێستا و چۆن دەتوانین سوود لە ئەزموونی ئۆپۆزسیۆن وەربگرین؟

سەرۆک کۆمار : جیاوازییەکە ڕیشەییە و بەرچاوە، چونکە ئێمە لە دەرەوەی وڵات بووین، وەک چۆن ڕێگە نەدرا دژایەتی حکومەتی دیکتاتۆری تۆتالیتار لە ناوخۆی وڵاتدا بکەین، لەبەر ئەم ھۆکارەش زۆربەی چالاکییەکانمان لە دەرەوەی عێراق بووە و ھەندێک حاڵەتیش لە وڵاتانی ناوچەکەدا بووە ، بەڵام چالاکی ڕاستەقینەی ئێمە لە وڵاتانی ئەوروپا بوو، و پەیوەندیەکی بەردەواممان لەگەڵ ناوخۆ و شوێنە جیاوازەکان ھەبوو بە تایبەتی لە مەسەلەی کورددا، بەو پێیەی زۆربەی لایەنە کوردییەکان ڕەگیان لە ناوخۆی کوردستانی عێراقدا ھەبوو، و ھەندێک لایەنی دیکەی عێراقی ڕەگیان لە ناوخۆی عێراقدا ھەبوو، و پەیوەندییەکان بەردەوام بوون لە کارکردن بۆ ھێنانەدی داواکارییەکانی گەلی عێراق، کە داواکاری سەرەکی دیموکراسیی بۆ عێراق و کۆتایی ھاتنی ڕژێمی دیکتاتۆری بو ، ھەروەھا بۆ گەلی کورد کە داوای حوکمڕانی خۆجێی ھەرێمی کوردستان دەکرا. 

ئەلحورە: لەسەر خاڵی ئۆپۆزیسیۆن، بیرکردنەوە لە سەردەمی ئۆپۆزیسیۆن جیاوازیەکی ڕیشەیی ھەیە لەگەڵ حوکمڕانی، وەک جەنابت گوتت، ئێستا کەسانێک ھەن دەڵێن ھەندێک لایەن و پێکھاتە و کەسایەتی لە پرۆسەی سیاسیدا ھێشتا لەڕوانگەی تیۆری ئۆپۆزیسیۆنەوە بیر دەکەنەوە. ئایا تۆ لەگەڵ ئەمەدایت؟

سەرۆک کۆمار : ھەموو کەسێک مافی خۆیەتی وەک خۆی دەیەوێت بیربکاتەوە، بەڵام بە بۆچوونی من زۆربەی خەڵکی عێراق ڕازین بە گۆڕانکارییە کانی عێراق، ھیوای ئێمەش ھێنانەدی ئاسایش و سەقامگیرییە، بۆ ئەوەی عێراقیەکان چێژ لە ئازادییەکان وەربگرن لە ڕێگەی ھەڵبژاردن و دەنگدان و میدیاوە بۆ دەربڕینی ڕای خۆیان، و لە ڕێگەی ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەت و سەرۆکایەتی کۆمار، و دەکرێت جیاوازی بیرورا ھەبێت، بەڵام من بە ئۆپۆزسیۆنی نازانم، بەڵکو بە جیاوازی بیروڕای دەبینم.

ئەلحورە: یەکێک لەو ئاستەنگانەی کە ساڵانێکە لە عێراق باسی دەکەین، ئاستەنگی ئەمنییە، ئێستا پێشکەوتنی گەورە لەسەر ئاستی ئەمنی بە وتەی خەڵک و لێپرسراوانی عێراقی بەدی ھاتوە، ئەمڕۆ بەڕێزتان چۆن ئەم دۆسییەیە دەبینن ؟ ئایا ئێمە ھێشتا لە ھەندێک بواردا بەدەست بۆشایی ئەمنیەوە دەناڵێنین؟

سەرۆک کۆمار : سەرەتا لایەنی ئەمنی زۆر گرنگە . وە باوەڕم وایە ئاسایش و سەقامگیری لە پێش ھەموو شتێکەوەیە، کەس چاوەڕێی جێبەجێکردنی ھیچ بەرنامەیەکی کاری حکومی ناکات ئەگەر ئاسایش و سەقامگیری بوونی نەبێت، بۆیە سەرنجی سەرەکیمان لە عێراق لە ئێستادا دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە عێراق . کەمێک بگەڕێینەوە دواوە، ئێمە بۆ ماوەیەکی زۆر بەدەست دەسەڵاتێکی دیکتاتۆرەوە ناڵاندومانە، دەسەڵاتی دیکتاتۆریش نەبواری بەئازادی دەدا و نە بۆ تاکی عێراقی نە بۆ دەربڕینی بۆچوونەکانیش ، ئەمەش دەسەڵاتێکی سەرکوتگەرانە بو و دەسەڵاتێکی ئەمنی لەو کاتەدا کۆنترۆڵی توانا و خواستەکانی گەلی عێراقی کردبوو، ئەمەش بووە ھۆی جیاوازییەکی گەورە لە نێوان ڕژێم و ئاراستەکانی گەلی عێراقدا. دوای گۆڕینی ڕژێم لە عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ بەداخەوە تووشی کێشەی دیکە بووین .

کێشەی تیرۆر لە ناوخۆی عێراق و تەقینەوە و کوشتن و لە ھەندێک حاڵەتدا زیندانیکردن و ھەندێکجاریش کۆنتڕۆڵکردنی گروپە گەورەکان کە لە ھەندێک پارێزگادا بوونیان ھەبووە و ئێمەش دوای ماوەیەک لە توندڕەوی و توندوتیژی تیرۆریزمی داعش کە ناوچەیەکی فراوانی عێراقیان کۆنترۆڵ کردبوو زەرەرمەند بووین ، و بەھۆی زیانگەیاندن ، نەک تەنھا تاکەکان بەڵکو بەشێکی زۆری خەڵک و کومەڵگەیش . ئێستا ئێمە کێشەمان ھەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ دەرئەنجامەکانیان، بەھۆی بۆردومانکردنی شوێنەکانیان و ئەشکەنجەدانیان و کوشتنی خەڵکی بێتاوان، تا ئێستا ئێمە بەدوایاندا دەگەڕێین، بە ھەزاران، نەک یەک و دوان ئەمەش لە ڕاستیدا بووە ھۆی جۆرێک لە ترس و دڵەڕاوکێ لە دۆخی ئەمنی عێراق.

ئەلحورە: ھێشتا ناوبەناو بەشێک لە دەشتی نەینەوا و لە تل الشای دەردەکەون !    

سەرۆک کۆمار : زۆر کەمە. سوپاس بۆ خودا، سوپای عێراق ھاوشان لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی دیکە، ڕەوشەکە لەم دۆخانەدا کۆنترۆڵ دەکات، ئۆپەراسیۆنەکان دژ بە تیرۆریستان لە ھەر وڵاتێک لە سەدا سەد کۆنتڕۆڵ ناکرێت، مەسەلەکەش ئەوەیە کە ھەندێکیان تەنھا بۆ دزین یان ھێرشکردنە سەر خەڵک جوڵە دەکەن، ئەوان ھیچ ئامانجێکی سیاسی و کۆمەڵایەتییان نییە، جگە لە کاریگەری لەسەر خەڵکی لەڕووی ژیان و کۆمەڵایەتییەوە، کە زۆر کەمیشە ، پێم وایە ھێزە چەکدارەکانی عێراق جگە لە حەشدی شەعبی و پێشمەرگە، دۆخەکە بە گشتی و لەسەر سنوورەکان کۆنترۆڵ کردووە، بە باشی مامەڵەمان لەگەڵ ئەوەدا کردوە، بەڵام لە جار جار، نەک بە بەردەوامی و بە شێوەیەکی بەرچاو، ھەندێک حاڵەت ھەیە، بەڵام ئێمە کۆنترۆڵیان دەکەین.

ئەلحورە: لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ خوومان بەوە گرت کە سەرۆک کۆماری عێراق ڕێبەر یان متمانەپێکراوی دیدگاکان بێت لەسەر ئاستی سیاسی نێوان لایەنە جیاوازەکان، جا سوننە بێت، شیعە بێت، کورد بێت یان ئەوانی تر.، ئەگەر بمانەوێت ئەو ناوانە بانگ بکەین، یان ئەگەر بمانەوێت بە تەنھا لایەنە جیاوازەکان ناویان بنێین. دەمەوێت بپرسم جەنابی سەرۆک، ڕۆڵی ئەمڕۆت چۆن دەبینیت لە کۆکردنەوەی دیدگاکان، و ئاستەنگەکە لە کوێدایە ؟

سەرۆک کۆمار : یەکەم: ئەم بەرپرسیارێتییە بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە و من پێم وایە تەنیا ئەرکی سەرۆکی کۆمار نییە، ئەرکی ھەموو لێپرسراوان و ھەموو ڕێبەرانی پێکھاتە سیاسییەکانە کە دیدگاکان لێک نزیک بکەنەوە . من لە ھەندێک بابەتدا لەگەڵ دیدگای جیاوازدا ناکۆکم، ئەمە بۆ ھەر کۆمەڵگەیەک پێویستە و تەندروستە، بەڵام دژی ململانێکانی ناو حزبەکان یان کۆمەڵگەی عێراقیم ، من دژی ململانێکانم، بەڵام بە کێبڕکێی ڕەوا لەم بوارەدا، و ئەمە ئەرکی ئێمەیە، ئەرکی پەرلەمانە، ئەرکی حکومەتە، ئەرکی سەرۆکایەتی کۆمار، ئەرکی منە کە دیدگاکان لێک نزیک بکەمەوە، و ھیوادارین سەرکەوتوو بین لەم بەرپرسیارێتییەدا، چونکە من پێموایە کە یەکگرتنی دیدگاکان لە کۆتا قۆناغدا زۆر گرنگە . لەئەنجامی ئەو ھەڵبژاردنانەی لەعێراقدا سازکراون، پێکھێنانی حکومەت و ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کاتێکی زۆری خایاند، بەڵام قۆناغێکی بەسوود بوو بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەنێوان لایەنە سیاسییەکان و پێکھاتەکاندا بەمەبەستی گەیشتن بە باشترین ئەنجامی لێکتێگەیشتن بۆ عێراق. ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە بە دەستکەوتێکی گەورەی دەبینین، ئێمە ھێشتا لە قۆناغێکداین کە پێویستمان بە ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان پێکھاتە سیاسییەکان و لایەنەکانی دیکە ھەیە.

ئەلحورە: ئاستەنگی کۆکردنەوەی دیدگاکان لە کوێدایە ؟ وەک بەڕێزتان پێی باشە ئێمە ساڵێک یان زیاتر لە ساڵێک لەسەر مەسەلەی پێکھێنانی حکومەت ماوینەتەوە، و ھەندێک کێشە ھێشتا ھەڵپەسێردراون، وەک مەسەلەی بودجە و چەندین بابەت، چۆن ئاستەنگەکە دەبینن و لە کوێ دەیبینیت ؟ 

سەرۆک کۆمار : ئاستەنگەکە بە بۆچوونی من لە دیدگا جیاوازەکاندایە، بەڵام ئاستەنگێکی گەورە نییە، من پێموایە ئێستا پێویستە پەرلەمان ھەموو ئەو مەسەلانەی کە ھەن تاوتوێ بکات و حکومەتی عێراق ھەوڵی جێبەجێکردن کۆمەڵێک خاڵی پێویست بدات کە کۆمەڵگەی عێراق پێویستی پێیەتی،  سەرۆک کۆمار بەبێ ھیچ جیاوازییەک لەگەڵ ھەموو عێراقییەکان ڕەفتار دەکات، تەنانەت لەگەڵ ئەوانەی دەنگیان نەداوە و یان دەنگیان لە دژی من داوە ، ئاساییە چونکە من سەرۆک کۆماری عێراقم و ھەموو عێراقییەکانم ، و من پێم وایە سەرۆک وەزیر وەک سەرۆک وەزیر بۆ ھەموو عێراقییەکان کار دەکات ، یارمەتیدەرە لە نزیککردنەوەی دیدگاکان، 

جگە لەوە خاڵێکی زۆر گرنگ ، ئێمە سەرکەوتوو بووین لە نزیککردنەوەی دیدگاکانی نێوان ھەرێم و حکومەتی ناوەند، و ئەمەش زۆر پێویست بوو کەپێشتر بوونی نەبووە، بەو شێوەی ئێستا ھەیە، سەردان و ئاڵوگۆڕی ئەزموون و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوان ھەردوولادا ھەیە، بۆیە پێموایە لێکنزیکبوونەوەی خاڵەکانی ڕوانگە و لێکنزیکبوونەوەی پێکھاتە سیاسییەکان لەگەڵ یەکتر، لەگەڵ بوونی دیدگای جیاواز، ئەمە لە ھەموو وڵاتانی جیھاندا بونی ھەیە، سەرنج دەدەیت ھەندێک جار لە وڵاتانی ئەوروپادا کە پارتی دەسەڵاتدار لەگەڵ ئۆپۆزسیۆندایە لە ھە موو شتێکدا جیاوازن و دژایەتی ھە موو شتێک دەکەن ، بە ڵام ئامانجی سەرەکی بە رژەوە ندی وڵاتە لە پێش ھە موو شتێک و ئێمە یش  لە ئێستادا بەرژەوەندی خۆمان پێش ھە موو شتێک دەخەین. من بەسەر سێ بابەتدا دابەشی دەکەم ، یەکەمیان گرنگیدان بە ئاسایش و سەقامگیری، دووەمیش ڕاوێژکاری نێوان پێکھاتە سیاسییەکان . سوپاس بۆ خودا، نە لە عێراقدا کەمی وجیاوازی نە لە نەتەوەکانمان ھەیە، نە لە ڕەوتە جیاوازەکانی عێراقدا نە لە لەگەڵ لێکنزیکبوونەوەی دیدگاکان. ئەمە گرنگ و تەندروستە بۆ کۆمەڵگە. خاڵێکی تری زۆر گرنگ جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری حکومەتە، کە تیشک دەخاتە سەر دوو خاڵ، یەکەمیان پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە، ئێمە دان بەوەدا دەنێین و ھەمووان دەزانن کە ئێمە کەمو کورتیمان ھەیە لە دابینکردنی خزمەتگوزاری لە عێراقدا، ئێمە ماوەیەکی زۆرە بەدەست ململانێکانەوە، شەڕەکانەوە دەناڵێنین ، و تەنانەت کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانیش، خاڵێکی تر ئەوەیە کە نزیکەی ماوەیەک لە عێراقداین سێ ساڵ بەبێ بودجەی کاریگەر، و بودجە پێویست بێت، واتە بەشی وەبەرھێنان لە بودجەی دەوڵەت فەراھەم نییە بۆ خەرجکردن، ئێمە تەنھا بودجەی کارپێکردنمان ھەیە. خاڵێکی تر کە دەمەوێت تیشکی بخەمە سەر، ئێستا حکومەت لە ئامادەباشیدا بودجە پێشکەشی پەرلەمان بکات و بودجە بەڕووی وەزارەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکاتەوە بۆ ئەوەی دەست پێ بکەن، بەرنامەی حکومەت تیشک دەخاتە سەر دوو خاڵی گرنگ، یەکەمیان پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان، دووەمیان باشترکردنی ژێرخانی ئابوریی ، ئەمەش ڕەنگە ماوەیەکی زیاتری بخایەنێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان.

ئەلحورە: دەگەڕێینەوە بۆ ئەو ساڵەی کە پێکھێنانی حکومەت و گەیشتن بە کۆدەنگی دواکەوت، ئەو گفتوگۆیەش کە ھاتە ئاراوە، مشتومڕی حکومەتێکی کۆدەنگی، حکومەتێکی شەراکەتی، یان حکومەتێکی زۆرینە بوو، ئێوە لە کوێی ئەم گفتوگۆیەن؟

سەرۆک کۆمار : من ھیچ کێشەیەکم لەگەڵ ئەم ناڕەزایەتیانەدا نییە بەرامبەر بە بیرۆکەکە یان ئەم جۆرە حکومەتە، بەڵام گرنگترین شت کە دەیخەینە بەردەم گەلی عێراق ئەوەیە کە پەرلەمانێکمان ھەیە ئەوان پەسەندی دەکەن . ھەمیشە بە پێی ئەو ڕێنمایانەی لە دەستووری عێراقدا  جێگیرکراوە، ئێوە ناتوانن داوای ڕێککەوتنی ھەموو گەلی عێراق بکەن، ئێستا رۆڵەکانمان لە چل ملیۆن پێک دێت، بۆیە ھەمووان لەسەر ھەموو شتێک ڕێکناکەون، بەڵکو دەبێت پێش ھەموو شتێک لە ڕێگەی ئازادییەوە کاربکەین و دووەم دیدگا جیاوازەکان بوونیان ھەیە.سێیەم ، لەڕێگەی ھەڵبژاردنەوە دەبێت بڕیار لەسەر ئەو شتانە بدەین و نەیسەپێنین، یەک لایەنمان نییە شێوازی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەم شێوەیە بسەپێنێت، بەڵکو پەرلەمان و ھەڵبژاردنمان ھەیە، ھەموو کەسێک ئازادە بچێتە ناو پرۆسەی ھەڵبژاردنەوە یان نەچێتە ناو پرۆسەی ھەڵبژاردنەوە، بڕیارەکانیش بەزۆری لەلایەن زۆرینەیە، ھەندێکجار بە زۆرینەی ڕەھا، ھەندێکجاریش بە دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان، و ئەوانیش پێشکەشی دەکەن ، حکومەت لەسەر بنەمای ڕێککەوتن پێکدێت. حکومەتی ئێستای عێراق لە ئەنجامی دەنگدانی پەرلەمان و کاندیدکردنی سەرۆک وەزیر بەپێی دەستووری عێراق ھەڵبژێردراوە.

ئەلحورە: دیسان بەخێربێن بۆ بەشی دووەم، لەم ئەڵقە تایبەتەی بەرنامەی بە عێراقی، کە لە بەغدادوە پێشکەشتان دەکەین، ھەروەھا دیداری تایبەت لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق دکتۆر لەتیف جەمال رەشید.
جەنابی سەرۆک پێش ئەوەی بگەڕێینەوە سەر پرسیارەکان، لە گۆڕەپانی تەحریر کۆمەڵێک دیدگا یان بەشێک لە داواکاریی عێراقییەکان کۆبووینەوە، پرسیارێک لەلایەن یەکێک لە ھاووڵاتییانەوە کرا، کەی عێراق پێگەی ھاوشێوەی دراوسێیەتی دەبێت وڵاتان، بە تایبەتی لە بابەتی خۆشگوزەرانی؟

سەرۆک کۆمار : من بە تایبەتی لەم پرسیارە تێنەگەیشتم، کام پێگە و کام وڵات ، بۆ بەراوردکردن بە زۆربەی سەرکردەکانی وڵاتانی ناوچەکە و تەنانەت سەرکردەکانی وڵاتانی ئەوروپاش کە ھەموویان ڕەزامەندی خۆیان لەسەر دۆخی ئێستای عێراق دەردەبڕن، ھەروەھا بەو ئازادییەی کە لە عێراقدا ھەیە . من پێموایە بە دەگمەن لە ھەندێک وڵاتی تردا بوونی ھەبێت لە ڕووی دەربڕینی بیروڕا و ئازادی لە میدیا و لە ڕووی نووسینی بابەت، ڕەفتار، گەشت و گواستنەوە و سەردان. من پێم وایە ئەو ئازادییەی لە عێراقدا ھەیە، لە ھەندێک وڵاتی تردا بوونی نییە.

ئەلحورە: بەڕێزتان لەگەڵ ئازادیدا ھێشتا ھەندێک ئاستەنگ ھەیە، ئازادی لە دەوڵەتدا زامنکراوە، بەڵام ڕووبەڕووی ھەندێک ئاستەنگ دەبێتەوە، ھەموو مرۆڤەکان ناتوانن بۆچوونی خۆیان دەرببڕن بەبێ ئەوەی تووشی جۆرەھا گرتن و بە ئامانجگرتن نەبن.

سەرۆک کۆمار : ئەگەر ڕاستگۆ بم، تا ئێستا نەمبیستووە و نەمبینیوە، چونکە سکاڵا لە ھەندێک ھاوڵاتی وەردەگرم، لەسەر بنەمای سنووردارکردنی ئازادی لەڕووی قسەکردن و ڕادەربڕین ھیچ سکاڵایەکم پێ نەگەیشتووە، داواکارییەکی تریش ھەیە گلەیی لە ڕووی دامەزراندنەوە، فراوان زۆرە و دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ ئەم خاڵە، سەرەتا، ئابووری عێراق ئابوورییەکی بەھێزە و ڕەنگە ئێمە یەکێک بین لەو چەند وڵاتانەی کە یەدەگمان ھەیە و کورتھێنانمان نییە. ئەم خاڵە زۆر گرنگە ، ھاوردەکردنی نەوتی ئێمە لە ئێستادا باشە، بەڵام کێشەیەکی گەورەمان ھەیە، لە ئەنجامی کەمتەرخەمی و شەڕ و کێشەکانی ناوخۆی عێراق، خەریکە ھەموو کەرتی تایبەت پشتگوێ بخەین، چالاکیمان نییە لە کەرتی تایبەت تاوەکو شوێن بۆ دەرچووانی زانکۆ بدۆزینەوە و یان بۆ ئەوانەی کاریان نییە، بۆیە ھەندێک لە ئەوانە ئازار دەچێژن، و چاوەڕێی ئەوە دەکەن ئەمە مافی خۆیان بێت، ھەموو تاکێکی عێراقی دەوڵەت بە سەرچاوەی ھێزی خۆی دەزانێت ، و ئەمەش کێشەیەکی ئابوورییە کە لە عێراقدا ھەیە،بە بەرنامەی کاری حکومەتی خۆمانی دەزانین، ھیوادارین، لەسەر بنەمای دوای پەسەندکردنی بودجە، کە زۆر گرنگی بە کەرتی تایبەت بدەین، ھەروەھا دەست بە دامەزراندنی کۆمپانیای عێراقی یان بە ھاوبەشی بکەین لەگەڵ ئەوانی تر بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەورە، و من باوەڕم وایە کە ئەوان بوارێکی گەورە دەکەنەوە .ڕەنگە ئێمە ھەموو کێشەکان چارەسەر نەکەین بەڵام ئەوان بوارێکی زۆر گەورە دەکەنەوە . لەگەڵ ئەو کەسانەم کە کاریان نییە یان مووچە وەرناگرن و ھاوپشتی دەرچوانی زانکۆم. ئێستا نزیکەی ٢٠٠ زانکۆمان ھەیە لە عێراق، ھەموو ساڵێک ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران دەردەچن .

ئەلحورە: جەنابی سەرۆک ئێمە باسی ئەو ڕاستییە دەکەین کە ساڵانە ٨٠٠ ھەزار دەرچو دەچنە ناو بازاڕی کاری عێراقەوە کە ژمارەیەکی زۆرە، خەڵک لە کۆتاییدا دەیانەوێت کار بکەن، ئەگەر دەوڵەت دەرفەتی کار نەڕەخسێنێت یان نەیتوانی بە تەواوی کار بکات دەرفەتی کار دابین بکات، ئەوا کەرتی تایبەت دەتوانێت بەشێک ھەڵبگرێت , چی شتێک وە کێ ڕێگری لە ھاتنەدی ئەمە کرد؟

سەرۆک کۆمار : ھیچ وڵاتێک نییە لە جیھاندا بتوانێت ھەموو خەڵک (لە دەزگاو دامەزراوەکانی حکومەت) دابمەزرێنێت ، بەڵام کەرتی تایبەت ڕێگری لە ھەندێک شت نەکردووە، یەکەم، وەک وتم بوودجەی ئێمە تا ئێستا و بۆ ماوەیەک ٣  ساڵە پەسەند نەکراوە. خاڵێکی تر ئەوەیە کە ماوەیەک لەمەوبەر کێشەی ئەمنی ھەبووە، ئێستاش ھیچ کێشەیەک نییە بۆیە ئێستا دەرگاکە کراوەیە. بەڕای من دوای پەسەندکردنی بودجە ، پشت بەخوا، قۆناغێکی نوێ لە عێراقدا دێتەکایەوە، ھاندانی کەرتی تایبەت، ھاندانی کۆمپانیاکان بۆ بونیادنانی ژێرخانی عێراق و رێگە خۆشکردن بۆ دامەزراندنی خوێندکاران و ئەوانەشی خوێندکارنین. خاڵێکی تری زۆر گرنگ،  کشتوکاڵی عێراق پەکی کەوتوە، ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی ھەیە، کێشەی ژینگەیی ھەیە و کەمیی لە ھەندێک شتی تر وەک کارگە و تاقیگە ھەمووی لە عێراق وەستاوە، بەرھەممان نییە، ئێمە زۆربەی پێداویستیەکانمان لە دەرەوە ھاوردە دەکەین بەو بەوپێیەی کە دەتوانین کارگە بۆ ھەموو پێداویستیەکانمان لە ناوخۆی عێراق دروست بکەین . ھەموو ئەم بابەتانە بە بڕوای من لە ژێر لێکۆڵدان و من بەرامبەر داواکاری دەرچووانی زانکۆ یان کەسانی تر ناوەستم لە پێناو بەدەستھێنانی کار یان داھاتێکی شایستە بۆ ژیان.

ئەلحورە: ئەگەر داھاتەکە لەبەردەستدا نەبێت، جێگرەوەکان چین ؟ گەنج یان ژنان پەنا بۆ شێوازی تر دەبەن و ئەمەش بۆ ئێمە شتێکی حەتمییە. جەنابی سەرۆک، خاڵێکیش ھەیە ، وەبەرھێنان و گرنگیدان بە کەرتی تایبەت، گۆڕینی ئەوەی ھاوردە دەکەین بەو شتانەی کە بەرھەمی دەھێنین یان تەنانەت ھەناردە دەکەین لە کەرتە جیاوازەکاندا جگە لە کەرتی نەوت ھەروەھا بەریەککەوتن لەگەڵ مەسەلەیەکی بەردەوامدا دەبێت و ھەموو عێراقییەکان باسی دەکەن ، ئەوەیش کە دۆسییەی گەندەڵییە. ئەمڕۆ لە عێراقدا دۆسییەکانی گەندەڵی، چۆن لە سەرۆکایەتی کۆماردا مامەڵەی لەگەڵ دەکەن و ئایا پێشکەوتن لە دۆسییەی دژە گەندەڵیدا ھەیە؟

سەرۆک کۆمار : پێموایە ھیچ کەسێک لەگەڵ ئێوە ناکۆک نییە، زۆربەی ئیمپراتۆریەتەکانی جیھان لە ئەنجامی گەندەڵی شکستیان ھێناوە یان کۆتاییان ھاتووە و ھەندێک حکومەتیش لە ئەنجامی گەندەڵی شکستیان ھێناوە یان لە دەسەڵاتدا نەماون. منیش ھاورای ئێوەم، ئێمە گەندەڵی زۆرمان لە عێراق ھەبوو، تا ئێستا بەدەست بەشێکی دەناڵێنین، بەڵام حکومەت جدییە لە ھەنگاوەکانی. ھیوادارم بەدواداچوون بۆ ھەواڵەکانی ئەم قۆناغەی دوایی بکەن، ڕۆژانە چارەسەری گەندەڵی و ھەندێک بابەتی پەیوەست بە گەندەڵی ھەیە، وە ڕایدەگەیەنین و بڵاویان دەکەینەوە، ھەنگاوەکانی حکومەتی ئێستاش جددی و باشن لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی . بەڵام وەک دەزانن گەندەڵی پێویستی بە ماوەیەکی زۆر ھەیە نەک تەنھا گەندەڵی دارایی، و چارەسەرکردنی گەندەڵی لە لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدایە، و ھیوامان وای ئەم مەسەلە چارەسەربکرێت چونکە بووەتە داوایەکی سەرەکی گەلی عێراق .

ئەلحورە: جەنابی سەرۆک ھەر لێپرسراوێکی عێراقی باس لەوە بکات کە دەرئەنجام ھەیە و کەلتورێک ھەیە ئایا گەندەڵی بێت یان لە نەبوونی خزمەتگوزاریدا، من ھەمیشە ئەم پرسیارە لە لێپرسراوان دەکەم ، وە لە بەڕێزتان دەپرسم ، ئێمە لە کوێدا دەست پێ بکە تا حکومەتی داھاتوو نەیەت و بڵێ ئەمە پاشخانی حکومەتی پێشووە؟

سەرۆک کۆمار : نەخێر دەستمان پێکردووە و دۆسیەکان لای لایەنە تایبەتەکانن  بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و ھەموو ڕۆژێک لیستی ناوەکان دەبینیت کە پەیوەستن بە گەندەڵیەوە.
ئەلحورە: حکومەت ھەمیشە دەڵێت خواست و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ھەیە؟

سەرۆک کۆمار : پێم وایە ئێستا ویستێکی زۆر گەورە ھەیە ، و توانای نەھێشتنی گەندەڵیمان ھەیە، بەڵام پێویستمان بە ھاوکاری ھەموو لایەنە سیاسییەکان ھەیە لەم بوارەدا.

ئەلحورە: لەبیرمە دوو سێ ساڵ لەمەوبەر سەرۆک بەرھەم ساڵح لە نەتەوە یەکگرتووەکان بوو و داوای لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی کرد ھاوپەیمانییەکی ھاوشێوەی ھاوپەیمانی دژی تیرۆر دابمەزرێنن، کە ھاوپەیمانییەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و وەرگرتنەوەی پارەی قاچاخ یان تاڵانکراوی عێراق، بەپێی دەربڕینی خۆی لە دەرەوەی وڵات ئەم ھەوڵانە گەیشتە کوێ ؟

سەرۆک کۆمار : بوونی ھەیە ، و تەنانەت ئەوانەی تۆمەتبارن بە گەندەڵی لە وڵاتانی دەرەوەی عێراق بوون، و ھەوڵ ھەیە بۆ گەڕاندنەوەیان، بەڵام ناتوانم ھەموو ئەو وردەکاریانەتان پێ بدەم کە بەردەستن، ھەنگاوی جدی ھەیە لەلایەن حکومەتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوە گەندەڵی و تەنانەت بۆ ڕێگریکردن لە گەندەڵی و وەرگرتنەوەی پارە.

بەڵام وەک دەزانن ئەم بابەتانە پێویستیان بە ماوەیەکی زۆر ھەیە چونکە پەیوەندییان بە دادگا و سیستەمی دەوڵەتەوە ھەیە، ھەروەھا بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو بابەتانە.

ئەلحورە: یەکێکە لە ئاستەنگەکان، و ئێمە ئەم زاراوەیەمان پێ باشتر نییە، بەڵام بەڕاستی ئاستەنگە، و ئەوە کێشەی گۆڕانی کەشوھەوا و دۆسییەی ئاوە، و ئێمە دۆسیە بە دۆسیە وەریدەگرین. جەنابتان ھەمیشە قسە دەکات و کاردەکات بۆ ھۆشیارکردنەوەی خەڵک لە مەترسی گۆڕانی کەشوھەوا بۆ سەر عێراق و عێراقییەکان .دەتوانین بگۆڕین، ئەگەر بتەوێت، یان مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوھەوا لە عێراق کەمبکەینەوە؟

سەرۆک کۆمار : ئەم خاڵە زۆر گرنگە گۆڕانی کەشوھەوا و ژینگە و ئاو کاریگەری زۆری لەسەر جیھان ھەیە . ئێستا زۆر دڵخۆشم کە بەرژەوەندی جیھانی ھەیە بۆ ئەم مەسەلانە ، و من  بەم زووانە دەچمە نیویۆرک بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاو.. سەبارەت بە عێراق، با ھەنگاو بە ھەنگاو قسە بکەین ھەنگاو ھەیە کە دەبێت بنرێت بۆ کەمکردنەوە یان کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوھەوا. لەڕووی ژینگەوە، لەگەڵ ئێوە ھاوڕام کە تا ئێستا کەمی گرنگیدانمان بە ژینگە ھەیە، بەڵام وەزارەتێکی بەھێزی ژینگەمان پێکھێناوە، وە زۆر دڵخۆشم بە ھەنگاوە باشەکانیان ، بەڵام وەک دەزانن ژینگە و کەشوھەوا پێویستی بە ماوەیەکی درێژ ھەیە ، بۆ نموونە سەبارەت بە کەشوھەوا ، ھەندێک جار بە ڕادەی پێویست باران یان بەفرمان ھەیە لە چیاکانی کوردستان، بەڵام لە ھەندێک حاڵەتدا ساڵێک یان دوو سێ ساڵ تێدەپەڕێت کە ھەموو ناوچەکە بەدەست وشکەساڵییەوە دەناڵێنێت.لەبارەی ئاوەوە حاڵەتی عێراق حاڵەتێکی تایبەتە چونکە زۆربەی سەرچاوەی ئاو لە دەرەوە لە تورکیاوە و لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و ھەروەھا لە سوریاوە وەریدەگرین بەھۆی ئەوەی ڕێڕەوێکە بۆ ڕووباری فورات، بۆ تورکیا زۆربەی ھەڵڕژانی ئاو لێیەوەیە و لقەکانی ڕووباری دیجلەمان لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ھەیە و تا ئێستاش ڕێککەوتنێکی ھەمەلایەنەمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا نییە.

ئەلحورە: چی بەربەستە؟

سەرۆک کۆمار : بەربەستەکە ئەوەیە کە ڕێککەوتنێک لە نێوان ھەردوو لایەن یان لە نێوان وڵاتانی کەناراوەکان ھەبێت و ھەر وڵاتێک مەرجی تایبەتی خۆی ھەیە کە دەبێت لەسەری ڕێکبکەوێت، بۆ ئێمە مەرجەکانی ئێمە بە ڕوونی مەعقوڵن، لە ڕووی تەکنیکی و زانستییەوە، و ئەو... ئەنجامی توێژینەوە درێژخایەنەکان.

ئەلحورە: جەنابی سەرۆک، زۆرێک لە خەڵک نازانن کە ئێوە پسپۆڕییەکی تەکنیکی و ڕاوێژکاری لە بواری ئاودا ھەیە .

سەرۆک کۆمار : من بۆ ماوەیەکی زۆر وەزیری سەرچاوەکانی ئاو بووم، لەو ماوەیەشدا گەیشتینە واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی، ھەروەھا لە نێوان عێراق و تورکیا، و گەیشتینە ئەنجامێکی ئەرێنی، بەڵام بەداخەوە لە ئەنجامی ئەو کێشانەی کە ڕوویان دا بەتایبەت مەسەلەی داعش کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر سیاسەتی ئاو لە عێراقدا ھەبوو. ئێستا ئێمە لە عێراقدا سێ کێشەمان ھەیە، دەبێت چارەسەرەکان ببەسترێنەوە بەو کێشانەی کە ھەن، یەکەم کێشە ئەوەیە کە ھەندێکجار لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوھەوا بەدەست وشکەساڵییەوە دەناڵێنین و ئەمەش لەدەستی ئێمەدا نییە.

ئەلحورە: تەنانەت ئەو بارانانەی ئەم دواییە لە باشووری سامەڕا باریوە کێشەی ھەبووە، بەو پێیەی لەو ناوچانە نەباریوە کە پێویستیان پێی بووە.

سەرۆک کۆمار : بەڵێ ئەمە کێشەیە چونکە لەدەرەوەی کۆنترۆڵی ئێمەیە، کێشەی دووەمیش کردار یان سیاسەتی وڵاتانی ناوچەکەیە، بۆ نموونە لە ئێستادا تورکیاش زیاتر لە پێشوو پێویستی بە ئاو ھەیە ، کۆماری ئیسلامیش بە ھەمان شێوە.

ئەلحورە: بەڵام ئەو ئاوەی لە ڕێگەی ئێرانەوە دەچێتە ناو عێراقەوە ئێستا گەیشتووەتە سەدا سفر.

سەرۆک کۆمار : یەکەم: تورکیا ژمارەیەکی زۆر بەنداوی دروستکردووە و ئەوانیش بڕێکی زۆر ئاو گلدەدەنەوە بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا، ئێمە ھیچ کێشەمان نییە ئەگەر گرنگی بە وڵاتەکەیان بدەن و بەنداو دروست بکەن، بەڵام ئەوەی ئێمە دەمانەوێت پشکێکی دادپەروەرانەیە عێراق ئاوی ھەیە، جگە لە پێویستی ئەوەی بیرۆکەیەکی زانستی ڕوونمان پێبدات سەبارەت بە شێوازی کارپێکردنی ئاو لە تورکیا تا بتوانین بزانین و بەرنامەکانمان بنیات بنێن . ئێمە کێشەی ئاوی خواردنەوەمان نییە ، بەڵام کێشەی (کەمی) ئاومان ھەیە بۆ کشتوکاڵ و ئاودێری لە وەرزی کشتوکاڵ و وەرزی ئاودێریدا ، بۆیە داوامان لە تورکیا کرد بڕێکی پێویست ئاو بدات بە عێراق بۆ کشتوکاڵ و ئەو زۆنگاوانە و بۆ پڕکردنەوەی دەریاچەکانمان .ئەمە ئەوەیە کە ئێمە داوای دەکەین . خاڵێکی تری گرنگ بۆ ئێمە بۆ عێراق، کە ئەوەیە کە دەبێت بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان باشتر بکەین ،بەفیڕۆدانی گەورەمان ھەیە، و من یەکەم کەسم کەدان بەم شتەدا بنێن.

ئەلحورە: لایەنی تورکی دەڵێت ئێمە بڕێکی پێویست ئاو ڕادەستی عێراق دەکەین، بەڵام لە لایەنی عێراقییەوە بەفیڕۆدان ھەیە.

سەرۆک کۆمار : قسەکانیان ٥٠٪ ڕاستە .ھەمیشە پشکێکی پێویستمان پێنادەن، بەڵام لەڕووی بەفیڕۆدانەوە قسەکانیان ڕاستن و من دژایەتیان ناکەم، ڕاشکاوانە بڵێم لە دانوستانەکاندا دەبێت بگەین ئەنجامە ئەرێنییەکان لەم ڕووەوە .ئێمە کێشەی کۆکردنەوەی ئاومان ھەیە  ھەر لە گۆمی ماسی لەسەر ڕووباری دیجلە و فورات، ھەروەھا شێوازی بەکارھێنانی ئاودێری، بەو پێیەی شێوازێکی کۆنە کە بڕێکی زۆر ئاو بەفیڕۆ دەدات.

ئەلحورە: ئایا عێراق پێویستی بە بەنێودەوڵەتیکردنی ئەم دۆسییە ھەیە، یان عێراق چارەسەری ھەیە و دەتوانرێت لەگەڵ تورکیا و ئێران بگاتە چارەسەر؟

سەرۆک کۆمار : ھیوادارین بگەینە چارەسەر، بەڵام داواتان کرد کە عێراق ھێشتا بە پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان یان لایەنە سیاسییەکان ڕێککەوتنی واژۆ نەکردووە، نەتەوە یەکگرتووەکان تا ئێستا ڕاسپاردەی پێداوین و یاسای ڕوونیان نییە بۆ کۆنترۆڵکردنی دابەشکردنی ئاو.بەکورتی داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین بەھەمان شێوە کۆماری تورکیا پشکێکی دادپەروەرانە لە ئاو بدات بە عێراق، ھەروەھا ئەو ھێڵی ئۆپەراسیۆنەی کە بۆ ئاو بەکاری دەھێنن و پێداویستییەکانمان لەبەرچاو دەگرن عێراق.

ئەلحورە: دکتۆر، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، لێرە لە بەغدا لەگەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس کۆبوویتەوە و باس لە پرسی پشتیوانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مەلەفی ئاوارەکان کرا .جەنابی بەڕێزتان ئەم فایلە کەی کۆتایی دێت؟ وە بۆچی تا ئێستا عێراق ھێشتا خەڵکی ئاوارەی ھەیە کە سەدان کیلۆمەتر لە ناوچە ڕەسەنەکانیانەوە دوورن؟

سەرۆک کۆمار : من لەگەڵ ئێوەدا ھاوڕام کە کێشەیەکە دەبێت کۆتایی پێبھێنرێت و مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت ،بە ھەموو ڕاشکاوییەکەوە دەیڵێم، و گفتوگۆکەمان لەگەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئەم بابەتە و بابەتەکانی تر بوو، و من ئەو بڕوایەم پێدا کە نەتەوە یەکگرتووەکان تا ئێستا بیری لەوە دەکردەوە کە دۆخی ئەمنی عێراق لە ئاستی پێویستدا نییە ، ھەموو شتێکم بۆ ڕوونکردەوە لە عێراق . من پێم وایە کە ئێستا دۆخی ئەمنی عێراق باشە و ئێستا بڕیارە بەڕاشکاوی ئەم دۆخە نوێیە لەبەرچاو بگرن و لە ناوخۆی عێراقدا بەم شێوەیە نوێیە کار بکەن و نەک بەو شێوەی پێشوو و لەسەر ئەو بنەمایەی کە ئاسایش دەیکات بوونیان نییە. سەبارەت بە ئاوارەکان ، دەبێت ئەم بابەتە چارەسەر بکەین . زۆربەی ئاوارەکان دەرئەنجامی دڕندەیی و توندوتیژیی داعشن لە عێراق، بەڵام ئەوەی بە ئاشکرا ڕوویدا ئەوەیە کە ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە شوێنی نیشتەجێبوونیان دروست بکات بۆ ئەوەی ئاوارەکان بتوانن بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان، بەداخەوە، لەگەڵ ھەموو پێزانینێک، کەموکوڕییەک لەم بابەتەدا ھەبوو، چونکە ئەوان ئەو شوێنانەیان دروست نەکردووە.

ئەلحورە: بۆچی حکومەتی عێراق دروستی ناکات؟

سەرۆک کۆمار : لەبەر ئەوەی شوێنەکان کەمێک ئاڵۆز بوون لە ئەنجامی دەستێوەردانەکانی سیاسی و ئابووری، بەڵام گەیشتنە لێکتێگەیشتنێک بە ناوی (رێککەوتنی شەنگال) و بە شێوەیەکی باش جێبەجێیان کرد ، بەڵام ڕاشکاوانە ھیچ جۆش و خرۆشێکی جددی بۆ جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە نیە و کاتێک چووم بینیم کە تا ئێستا ھیچ بینایەک دروست نەکراوە، تەنانەت یەک خانووش ، سەرم سوڕما ، و پرسیارم لێکردن دەربارەی ھۆکارەکان و بروام بە وەڵامەکانیان نەکرد، جگە لە سەردان و نووسینی ڕاپۆرت، ھیچ شتێکی ڕوون و دیار نەبو  .

ئەلحورە: بابەتی تر ھەیە لەسەر مەسەلەی ڕێککەوتنی شنگال و بۆچی جێبەجێ نەکرا، کەسانێک ھەن کە ھەرێم تۆمەتبار دەکەن، لەلایەکی دیکەشەوە ئەوانەی لە ھەرێمەوە ھاتوون. 

سەرۆک کۆمار : لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم و لایەنە سیاسییەکان و پێکھاتەکانی ئەوێ قسەم کرد و ھەموویان ئامادەن بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی شنگال، بەڵام وەڵامەکەیان وەک یەک بوو، کە ئەم ئاوارانەش لە کوێیە دەگەڕێنەوە و ھیچ ماڵێکیان نییە بۆی بگەڕێنەوە . بۆیە لە کامپەکاندا دەمێننەوە ،کێشەکەش ھەر دەمێنێتەوە، ئەگەر ماڵەکانیان دروست نەکرێت کێشەکە چارەسەر نابێت، تا ماڵیان نەبێت لە کوێ دەژین؟

ئەلحورە: ئەمە ئەو دژ یەکیەیە کە دەوڵەتی عێراق ناتوانێت، جەنابی سەرۆک ئێوە دەڵێت ھەموو لایەنەکان ھاوڕان لەسەر ئەوەی دەبێت جێبەجێ بکرێت.

سەرۆک کۆمار : نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی ئەوانەن کە دۆسییەکانیان وەرگرتووە و لە سەرەتاوە وتم  بارودۆخی نێوان ناوەند و ناوچەکە لە دۆخێکی باشدایە و ھەماھەنگی و ھاوکاری و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوانیاندا ھەیە ئەوان، بەڵام بەداخەوە ئەم بابەتە بۆ ماوەیەکی زۆر بوونی نەبوو، بۆیە ئەم کێشەیە مایەوە، بەڵام ئێستا ھەنگاوی باشمان ناوە، بەدواداچوونی ئێستامان نزیکە ڕۆژانە یان ھەفتانە ،پشت بەخوا دەگەینە ئەنجامی باش و دەستیان بە بیناسازی کردووە، و بودجەی دروستکردنی خانووبەرە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و لەگەڵ حکومەتی عێراقدایە.

ئەلحورە: جەنابی سەرۆک، لە کۆنفرانسی گروپی پەیوەندییەکان کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ئازەربیجان، باستان لەوە کرد کە عێراق ئاواتەخوازە ببێتە ھێزێکی یەکگرتوو بۆ چاکە و پردێک لە نێوان زلھێزەکانی ناوچەکەدا، ڕۆڵی عێراق لە نزیککردنەوەی ڕوانگە ناوچەییەکانە بە تایبەتی. من لە نێوان عەرەب و ئێران قسە دەکەم، ئێوە چۆن دەیبینن؟

سەرۆک کۆمار : ئەمەیە کە ئێمە بەڕاستی ھیوای بۆ دەخوازین سەقامگیری عێراق پەیوەستە بە سەقامگیری ناوچەکەوە، ھیوامان ئەوەیە ھەوڵبدەین کێشەکانمان لە ناوچەکەدا چارەسەر بکەین، چونکە بەبێ ھیچ زەمانەتێک لە ھەندێک وڵاتی ناوچەکە کێشە ھەیە ، لە سوریا و یەمەن و لوبنان کێشە ھەیە ، لە زۆربەی وڵاتان کێشە ھەیە، وە ھەروەھا ھەندێک کێشەی ئەمنیمان لەگەڵ تورکیا ھەیە ، مەبەستم ئەوەیە تا ئێستا ھێزەکانی تورکیا، سوپا و سەربازی، لە کوردستانی عێراقدا ئامادەن، و ئەو کێشانە دەبێت لە ڕێگەی دانوستان و ھەماھەنگی و ھاوکاری ، بۆیە ئەمە ڕۆڵی ئێمەیە و ئامادەییمان ھەیە، بۆ نمونە چەند جارێک دیدار لە نێوان عێراق و ئوردن و میسر لە ڕووی ئەمنی و ئابووری و بازرگانییەوە ھەبووە و کۆبوونەوەی نێوان سعودیە و ئێران لەسەر مێزێک ھەبووە، بەغدا، و ھەموو ئەمانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی کە ئێمە ڕۆڵمان ھەیە لە چارەسەرکردنی کێشەکان . خاڵێکی تر، ئەزموونی من لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی کە لە جەزائیر چاوم پێیان کەوت، ھەموویان دەیانەوێت ڕۆڵێکی گرنگ بۆ عێراق و ڕۆڵێکی سەرەکی بگەڕێتەوە، ھەروەھا ھەماھەنگی و ھاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دیکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ھەیە.

ئەلحورە: لەم ڕۆژانەدا جەنابی سەرۆک کۆمار ئامادەی بیستەمین ساڵیادی گۆڕینی ڕژێم بو لە عێراق و لەشکرکێشی بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣. تا چ ڕادەیەک لە ڕوانگەی خۆتەوە ئەوەت بەدەست ھێناوە کە بە ھیوای ھاتنەدی بویت لە پێش ساڵی ٢٠٠٣ و ئەمڕۆ ؟

سەرۆک کۆمار : سەبارەت بە ئۆپۆزسیۆن، وەک وتم ئامانجی سەرەکیی کۆتاییھێنان بە دیکتاتۆرییەت بوو لە عێراق، ئەمە دروشمی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن بوو، بەداخەوە زۆربەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان تێڕوانینێکی باشیان بۆ دڕندەیی دیکتاتۆرییەت لەسەر گەلی عێراق و کاریگەریی گەمارۆکە بەسەریاندا ھەبو، کاتێک گەڕاینەوە سەرنجمان دا چەندین کێشە، لە ناوخۆی عێراقدا ھەیە ، یەکەمیان ئامانجی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنیان لە دەرەوەی وڵات نەدەزانی، بەڵام ھیچ ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە دەسەڵات نەبوو گۆڕانکاری.. تا ئێستا ھەمووان لەسەر ئەم خاڵە کۆک بوون، بەڵام وردەکارییەکانی تر، ھەندێک شت بەو شێوەیە نەبوون کە ئێمە ویستمان، بۆ نموونە لە ڕزگارکردنی عێراقەوە تا کۆنتڕۆڵکردنی ھێزە داگیرکەرەکان بەسەر عێراقدا، و ئەمەش جیاوازییەکی بنەڕەتییە لە نێوان ئەو دووانەدا حیزبەکان و داگیرکاری بۆ ماوەیەکی زۆر مایەوە، دووەم: لە ھەموو ڕوویەکەوە بەرنامەی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی عێراقمان جێبەجێ نەکرد.

ئەلحورە: مەبەستت ئەو بەرنامە سەرەکییە کە لە کۆنفرانسەکانی ئۆپۆزسیۆن ڕێککەوتنی لەسەر کرا؟

سەرۆک کۆمار : بەڵێ لە ھەولێر و پاشان لە لەندەن لە ڕووی ئابووری و پەروەردە و دیموکراسیەوە کارمان لەسەر ھەندێک دۆسییە کرد ، بەڵام بەداخەوە جێبەجێیان نەکرد و گۆڕانکاریش تەنانەت لە سیاسەتی ئەمریکاشدا ڕوویدا ، واتە لە دوای ٢٠٠٣ پنتاگۆن کۆنترۆڵی کارەکانی دەکرد.

ئەلحورە: مەبەستت لە قۆناغی جەی گارنەرە؟

سەرۆک کۆمار : بەڵێ، دوای ئەوە جیاتی ئەوەی کاریگەری سیاسی و کۆمەڵایەتی لەسەر بارودۆخی عێراق بھێڵینەوە، ھەر لەسەرەتاوە ویستمان حکومەتێکی نیشتمانی پێکبھێنین. ئە مانە ھە ندێک جیاوازی بوون، بە ڵام دڵنیام کە گەلی عێراق نزیکەی ١٠٠% بوو لە گە ڵ گۆڕانی ڕژێمی دیکتاتۆری عێراق، وە ک چۆن کێشەی گەورەی بۆ عێراق ھێنا، یەکەم شەڕی ناوخۆی جوڵانەوە کوردییەکان یان شۆڕشی کوردی، دووەم شە ڕی ناوخۆی خۆی مامەڵەکردن لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، سێیەم شەڕ لەگەڵ ئێران بۆ ماوەیەک درێژ، ئەو شەڕەی کە زیانی بە ھەموو کۆمەڵی عێراقی و ھەموو خێزانێکی عێراقی گەیاند، دوای ئەوە ملکەچکردنی کوێت و پاشان سەرپێچیکردن لە بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ،  کە سەرکردایەتی کرد بۆ ھێرشکردنە سەر عێراق لەلایەن کۆمەڵی نێودەوڵەتییەوە، ھەموو ئەم کێشانە کاریگەرییەکی زۆریان ھەبوو، و دۆخی ئابووری پێشتر باش بوو لە عێراق، عێراق لە ڕووی مێژوویی و کۆمەڵایەتییەوە یەکێک بوو لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی ناوچەکە.

ئەلحورە: باشە جەنابی سەرۆک من نامەوێت چاوپۆشی لەم خاڵە بکەم، بۆچی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ وەک ئۆپۆزسیۆن گەڕایتەوە، لە قسەکانی خۆتەوە وا دەردەکەوێت کە تۆ سەرت سوڕمابێت لە ھەندێک لەو ئەنجامانەی کە لە ئەنجامی... دیکتاتۆرییەت، ئایا ئەمە بەو مانایەیە کە دابڕان لە دۆخی عێراقی ھەیە؟ وە نەتزانی لە عێراق چی دەگوزەرێت؟

سەرۆک کۆمار : نەخێر جیابوونەوە نەبوو، ھەندێکجار ھەواڵی عێراقمان دەبیست، بەڵام دەزانن ئەو دەسەڵاتە تۆتالیتارەی کە لە عێراق بوو ڕێگری لە جموجۆڵ کرد، لە سەردەمی ڕژێمی تۆتالیتاریدا نزیکەی ٤ ملیۆن پەنابەرمان لە دەرەوەی عێراق ھەبوو .کێشەی ئێمە لەوە گەورەتر بوو کە چاوەڕێمان دەکرد، لەو ھەواڵ و شیکاریانەی کە لەسەر کۆمەڵگەی عێراقی پێمان گەیشت، کێشەکەمان زۆر گەورە بوو، یەکەم: بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵات و تەرکیزکردن لەسەر ئاوارەکانی ئێستای عێراقی، ئایا دەزانی ئەوە لە کۆماری ئیسلامی ئێران نزیکەی ٣ ملیۆن پەنابەرمان ھەبوو؟ وە عێراق دابڕاو بوو لە جیھان، وە دەبێت لەبیرتان بێت ، ڕۆژنامەنووسێک ھات و وێنەی گرت، بۆیە کوشتیان و بە سیخوڕ ناویان برد، ئەمانە ئەو کێشانەن کە ھەبوون، واتە ڕێگریکردن لە دزەپێکردنی ھەر ھەواڵێک لە عێراقەوە.

ئەلحورە: باشە جەنابی سەرۆک ھەموو سەرۆکێک شوێنپێی ھەیە کە دەیەوێت لە پۆستی سەرۆکایەتیدا جێی بھێڵێت و کەلەتورێک ھەیە کە جیھان و خەڵکی وڵاتەکەی تێیدا یادی بکەنەوە، کەواتە ئەو کەلتورە چییە کە دکتۆت لەتیف جەمال ڕەشید دەیەوێت؟

سەرۆک کۆمار : ڕاشکاوانە بڵێم، من دەمەوێت ، و سەرنجم لەسەر چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراقدایە، و بۆ ھێنانەدی ژیانێکی ئازاد، لە ڕوانگەی ئابووری باشەوە، و لە ڕوانگەی کەلتورییەوە، لە ئاستێکی بەرزدا .ئەوە ئومێد و ئامانجی منە لە عێراق.

ئەلحورە: ئەگور جەنابی شتێکی تری ھەبێت پێمان رابگەیەنی؟

سەرۆک کۆمار : ڕاشکاوانە بڵێم گەلی عێراق زۆر ئازاری چەشت، وەک دەزانی  پێشتر لە خۆشگوزەرانیدا دەژیا، بەڵام چەند ساڵێک ئازاری زۆریان چێشت، بۆیە پێموایە ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق زۆر پێویستن، و... ھیوامان ئەوەیە کە داھاتوویان باش بێت، چێژ لە خۆشگوزەرانی و ئازادی و دیموکراسی وەربگرن.

ئەلحورە: جەنابی سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید،  کات ڕێگەمان پێدەدات ھەرئەوەندە  لەگەڵ بەڕێزتان بین،خۆزگە سەعاتێکی زیاتر لەگەڵتان دەبوین، سوپاس بۆ بەڕێزتان بۆ کاتتان و بۆ ئەم دیدارە.

سەرۆک کۆمار : بەخێر بێیت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیاء ناسری راوێژکاری راویژکاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران لەکۆبوونەوەیەکی تایبەتدا پڕۆژەی بودجە پەسەند دەکات.

لای خۆیەوە، د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سبەی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و چاوەکان لەسەر ئەوەن کە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە برگەیەکی کۆبوونەوەکە بێت.

وتیشی ھەرکاتێک پڕۆژەی بودجە پەسەندکرا رەوانەی پەرلەمان دەکرێت و لیژنەکەیان راپۆرتی خۆی لەسەر ئامادە دەکات.

پێشتر باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاندبوو، لە پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣دا، نرخی نەوت بە ٦٥ دۆلار دیاریکراوە و قەبارەی بودجەکەش زیاتر لە ١٥٠ ترلیۆن دینار دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کارگێڕیی زانیاری وزەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، ھەفتەی رابردوو کڕینی نەوت لە ھەشت وڵات رۆژانە زیاتر لە پێنج ملیۆن و ٦٦٨ ھەزار بەرمیل بووە و زۆرترین نەوتیش لە کەنەداوە ھاوردە کراوە کە رۆژانە ٣ ملیۆن و ٧٨٠ ھەزار بەرمیل بووە، ئەوەش بەراورد بە ھەفتەی پێشتووتر کە رۆژانە پێنج ملیۆن و ٣٤٣ ھەزار بەرمیل بووە، کڕینی نەوت لەلایەن ئەمریکاوە لە ھەفتەی رابردوودا زیادیکردووە.

ئەماژەی بەوەشکردووە، ھەفتەی رابردوو ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا رۆژانە ٢٦٥ ھەزار بەرمیل بووە و بەراورد بە ھەفتەی پێشووتر کەمیکردووە کە لەو ھەفتەیەدا رۆژانە عێراق ٢٩٠ ھەزار بەرمیل نەوتی بۆ ئەمریکا ھەناردە کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دەنگۆ ھەیە سبەینێ ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆدەبێتەوە و تیایدا گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراق دەکەن، پێدەچێت رۆژی سێشەممەی داھاتووش ئەنجومەنی وەزیران جارێکی دیکە پرۆژەیاساکە رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر سێشەممەی داھاتوو ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەو گۆڕانکارییانەی کردوویەتی پرۆژەیاسای بودجە رەوانەی وەزارەتی دارایی بکاتەوە، ئەویش بە زوویی گۆڕانکارییەکان بکات و بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی بنێرێتەوە و پەسەندبکرێت، راستەوخۆ رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عون زیاب عەبدوڵا وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "سنورداربوونی ئاو و ھاتنی بۆ عێراق لە دەرەوەی کۆنترۆڵی ئەوان ھەیە، چونکە عێراق بە وڵاتێکی دەریاچەیی دادەنرێت و ئەوانیش زۆرینەیان لە تورکیاوە سەرچاوە دەگرن".

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەردوو رووباری دیجلە و فوڕات چیتر وەک رووبار نامێننەوە و لەئێستادا گۆڕاون بۆ دوو کەناڵ کە رێژەیەکی زۆر کەم ئاویان تێدایە، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تورکیا دەروازەی ھەردوو روبارەکەی گرتووە و بەنداوی لەسەر دروستکردون.

وەزیری سەرچاوەکانی ئاو راشیگەیاند، عێراق تائێستاش لەبەردەم مەترسی وشکەساڵیدایە و ھاوینی ئەمساڵ رووبەری بەبیابان بوونی زیاتر دەبێتەوە، چونکە لەناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق رێژەیەکی کەم بارانباریووە و لە ھەرێمی کوردستانیش تائێستا رێژەکە لەئاستی پێویستدا نییە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەنداوەکانی عێراق ھەموویان دەکەونە ھەرێمی کوردستان، لەو ناوچانەش باران بەگوێرەی پێویست نەباریووە و لەو کاتەشی پۆستی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی وەرگرتووە، کۆگاکانی ئاوی عێراق لە بەنداوەکاندا گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خالید شمال، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە عێراق رایگەیاند، وەفدێک بە سەرۆکایەتی سابت عەباسی وەزیری بەرگری سەردانی تورکیای کردووە و بە رەسمی داوایان لە تورکیا کردووە، بڕی بەردانەوەی ئاو بۆ رووباری دیجلە بۆ ٤٠٠ مەتر سێجا و ئاوی رووباری فوراتیش بۆ ٥٠٠ مەتر سێجا لە چرکەیەکدا زیاد بکات، تورکیاش رەزامەندی لەسەر داواکارییەکە پیشانداوە.

وتیشی، ئەگەر تورکیا لە پێنجی ئەم مانگەوە بڕی ئاوی زیادکراوی بەردابێتەوە، چەند رۆژێکی پێویستە تا دەگاتە عێراق تاوەکو دڵنیاببنەوە لەوەی تورکیا چەندە ئاوی بۆ ھەردوو رووبارەکە بەرداوەتەوە.

بەھۆی وشکەساڵیی و گرتنەوەی ئاوی رووبارەکان لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە، عێراق دووچاری قەیرانی کەمئاوی بووە و حکومەتیش گفتوگۆکانی لەگەڵ تورکیا و سوریا و ئێران دەستپێکردووە بۆ گەرەنتیکردنی پشکی خۆی لە ئاوی ئەو رووبارانەی، لەو وڵاتانەوە دێنە عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە، باسیان لە دیارترین ئاستەنگەکانی بەردەم پلان و بەرنامەکانی حکومەت کرد.

سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیران، باسیان لە گرنگی پەلەکردن لە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراق کردەوە، ئەوەش بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت، لەپێناو جێبەجێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ھاووڵاتیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی پێنج شەممەی ئەنجومەنەکەی بڵاوکردووەتەوە کە لە چوار تەوەر پێکھاتووە، یەکەمیان بریتییە لە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای پەسەندکردنی ژمێرەی کۆتایی بۆ ساڵی دارایی ٢٠١٢ کە لیژنەی دارایی پێشکەشی کردووە، لە تەوەری دووەمیشدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای ھەمواری ٢١ی یاسای موڵکدارێتی ژمارە ٢٥ی ساڵی ١٩٦٠.

ھەر بەپێی بەرنامەی کارەکە لە تەوەری سێیەمدا خستنەڕووی لیژنەی پەرلەمانیی راسپێردراو لەبارەی رێنماییەکانی تایبەت بە نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان، تەوەری چوارەمیش بانگھێشتکردنی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی تۆڕی راگەیاندنی عێراقییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرۆککۆمار لە پەیامەکەیدا، کە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاند، بە بۆنەی رۆژی جیھانی ژنان سڵاو بۆ ژنانی عێراق، ئەو فیداکارەی بەرگەی تەواوی ناخۆشی و نەھامەتییەکانی گرت و توانی پارێزگاری لە قەوارەی خێزان بکات، لەم بۆنەیەدا جەختدەکەینەوە لەسەر پێویستی بەھێزکردنی دادپەروەری بۆ ژنان و گەرەنتی تەواوی مافەکانیان، لە یەکسانی و کار و بوارەکانی دیکەی ژیان.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خالید شمال وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە عێراق رایگەیاند، لەئێستادا بڕی ئاوی گلدراوە دەگاتە ٧ ملیار مەتر سێجا لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٠ بڕەکە ٦٠ ملیار مەتر سێجا بووە.

راشیگەیاند، وشکەساڵی سێ ساڵی رابردوو، سەرفکردنی ئاوی کۆکراوەی بەنداوەکان لە ساڵانی رابردوودا، ھۆکاری کەمی ئاوی گلدراوەیە.

ئاماژەبەوەشکرد، بەنداوەکانی عێراق توانای گلدانەوەی ١٠٠ ملیار مەترسێجا ئاویان ھەیە، بەڵام لەئێستادا تەنھا ٧ ملیار مەترسێجا ئاویان گلداوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی پێوەرەکانی پەیمانگای جۆرج تاون و پەیمانگای توێژینەوەی ئاشتی لە ئۆسلۆ، ژنان لە وڵاتی نەرویژ لەسەر ئاستی جیھان لە ڕووی ئاشتی و ئاسایشەوە پلەی یەکەمیان گرتووە و ئەفغانستانیش لە خوارەوەی ریزبەندییەکەیە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش، ئیمارات لە پلەی یەکەمدایە و دواتریش بەحرەین و قەتەر دێت، عێراق و یەمەن و سوریاش لە کۆتایی ریزبەندییەکەدان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی رەسمی عێراقی راگەیاندووە، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە سەردانەکەیدا بۆ بەغداد، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و جێگرەکەی و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە. لە کۆبوونەوەکانیشدا، پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان بەرلین و بەغداد و برەودان بە کەرتە جیاوازەکان، بە تایبەت کەرتی وزە و وەبەرھێنان تاوتوێدەکەن. 

بە پێی زانیارییەکان، بڕیارە دوای سەردانەکەی بۆ بەغداد، ئەنالینا بیربوک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، بێتە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ھەرێم کۆببێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی لە تویتەر، پەیامێکی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای سێ دەیە یادی راپەڕین دەکەنەوە، کە وانەیەکە لە مەردایەتی و سەربەرزی و بەڵگەیە لەسەر دڕندایەتیی دیکتاتۆریەت و تاوانەکانی بەرامبەر خەڵکی بێتاوان.

راشیگەیاند، ئەو راپەڕینە بووە ھۆی کردنەوەی دەرگایەک بۆ کۆتاییھێنان بە چارەنووسی جەلاد و سزادانی، ھەروەھا مانگی ئادار بووە ھۆی یەکڕیزی و یەکبوونی گەل.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت، ئەمەکداری بۆ شەھیدانی راپەڕین و شەھیدانی عێراق، کارکردنە بۆ بونیادنانی وڵاتێک کە ھەموو نەتەوەکان شانازیی پێوەبکەن، ھەروەھا حکومەتێک دروستبکەن، کە خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بکات و خزمەتی خەڵک بکات.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیا عێراقییەکان، لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە ئاشکرایانکرد، لە گوندی ھەزینە لە سنووری قەزای شارەبان، گروپێکی چەکدار بە بۆمب ماڵێکیان کردووەتە ئامانج و ھەروەھا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی پارێزەرێک کردووە، کە بەھۆیەوە پارێزەرەکە و ھاوسەر و دوو منداڵەکەی گیانیانلەدەستداوە.

موسەننا تەمیمی، پارێزگای دیالە لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاندووە، بە گشتی لە ھەردوو ھێرشەکەدا ھەشت کەس گیانیانلەدەستداوە و دوو کەسی تریش برینداربوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...147148149150151...339