وەزیری بەرگری روسیا بە سەردانێكی رەسمی گەیشتە كۆریای باكور و بڕیارە ژمارەیەك كۆبوونەوە لە پیۆنگیانگ ئەنجامبدات.

ئاندری بێلاسۆڤ وەزیری بەرگری روسیا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سونان لە پیۆنگیانگ لەلایەن جەنەڕاڵ نۆ گوانگ چول وەزیری بەرگری كۆریای باكورەوە پێشوازی لێكرا.

سەردانەكەی وەزیری بەرگری روسیا دوای ئەوە دێت، كە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا سەردانێكی دوو رۆژەی بۆ كۆریای باكور ئەنجامدا.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە روسیا لە جەنگێكی هەزار رۆژەدایە لەگەڵ ئۆكراین و مۆسكۆ هەمیشە دەوڵەتانی ناتۆ و ئەمریكا تۆمەتباردەكات بە پشتیوانی ئۆكراین.