داهاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوکرایەوە
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٤
داهاتی نانەوتی ئەم مانگەی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین، بەراورد بە مانگی رابردوو لە ١٠٪ كەمیكردووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بەپێی داتای گەنجینەكانی سلێمانی بڵاوكردەوە، داهاتی ئەم مانگەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین، ٥٨ ملیار و ٦٢٤ ملیۆن و ٩٥٢ هەزار دینارە، بەڵام مانگی تشرینی یەكەم ٦٥ ملیار و ٣٢٨ ملیۆن و ٨٥١ هەزار دینار بووە.
بەپێی شیكاری بۆ ئەو داتایانە، داهاتی ئەم مانگە بەراورد بە مانگی رابردوو لە ١٠٪ كەمیكردووە، بڕی داهاتەكەش دەكاتە شەش ملیار دینار.