بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی لە عیراق، تۆنی بلێر سەرۆك وەزیرانی پێشتووتری بەریتانیا دادگایی دەكرێت.


نووسینگەی داواكاری گشتی فیدراڵی بەلجیكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، كردنەوەی دەرگای لێكۆڵینەوەی لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی لە عیراق لەلایەن تۆنی بلێر سەرۆك وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا پەسەندكردووە لە پرۆسەی ئازادی عیراقدا لەساڵی ٢٠٠٣ و گەمارۆخستنە سەر خەڵكی قەزای فەلوجە و برسیكردنیان لەساڵی ٢٠٠٤.


ئاماژە بەوەشكراوە، دۆسێی گەندەڵی و بردنی سەروەت و سامانی عیراق و ئەشكەنجەدانی بەندكراوان لە گرتووخانەكان و چەندین تۆمەتی تریش دراوەتە پاڵ تۆنی بلێر، داواشی لە عیراقییەكان كردووە هەر بەڵگەیەكی رەسمییان لەلایە سەبارەت بە كاری نایاسایی و ئەنجامدانی تاوان لەلایەن سەربازانی بەریتانیاوە لە عیراق، رادەستی نووسینگەی داواكاری گشتی فیدراڵی بەلجیكا بكەن بە مەبەستی دادگایی كردنی تۆنی بلێر.