رێبوار تەها و محەمەد حەلبوسی جەخت لە پێكەوەژیانی ئاشتیانەی پێكهاتەكانی كەركوك دەکەنەوە
لاوان
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٧٩
پارێزگاری كەركوك لەگەڵ سەرۆكی پارتی تەقەدوم كۆبووەوە و تاوتوێی دوایین پێشهاتەكانی كەركوكیان كرد.
نوسینگەی سەرۆكی پارتی تەقەدوم بڵاویكردەوە، محەمەد حەلبوسی لە بارەگای سەرەكی پارتەكەی پێشوازی لە رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك و محەمەد ئیبراهیم سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و جێگرەكەی ئیبراهیم تەمیم كرد.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی كەركوك كراوە و جەختكراوەتەوە لە پشتیوانی لایەنە سیاسییەكان بۆ حكومەتی خۆجێی كەركوك، بۆ دابینكردنی خواست و پێداویستییەكانی خەڵكی شارەكە و جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە سنووری پارێزگاكە.
لە بەشێكی تری كۆبونەوەكەدا، تیشكخرایەسەر گرنگی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوك و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش و راستكردنەوەی هەڵەكانی ئیدارەی پێشووی پارێزگاكە.