سودانی داوا لە یەكێتی ئەوروپا دەكات فشار بكەن بۆ راگرتنی شەڕ لە غەززە و لوبنان
هەژار
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٤٥
سەرۆك وەزیرانی عیراق داوا لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا دەكات فشار لەسەر ئیسرائیل دروست بكەن لەپێناو راگرتنی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە و لوبنان.
بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ یان شنایدۆڤ باڵیۆزی چیك لە بەغداد كۆبووەتەوە و باس لە پەیوەندییەكانی عیراق لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا بە گشتی و كۆماری چیك بەتایبەتی كراوە لەگەڵ پێویستی زیاتر بەهێزكردن و گەشەپێدانی ئەو پەیوەندییانە لەسەرجەم بوارەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سودانی جەختیكردووەتەوە كە پێویستە وڵاتانی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا فشارێكی زۆر لەسەر ئیسرائیل دروست بكەن لە پێناو راگرتنی هێرشەكانی بۆسەر كەرتی غەززە و لوبنان لەگەڵ زیادكردنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ ئاوارەكانی غەززە و باشووری لوبنان.