وەزارەتی پلاندانانی عیراق: لە شەش هەفتەدا ئەنجامی سەرژمێری رادەگەیەنرێت
هەژار
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
١١٥
وەزارەتی پلاندانان دەڵێت لە دوای كۆتایی هاتنی سەرژمێری، لەماوەی شەش هەفتەدا ئەنجامی كۆتایی رادەگەیەنن و رەتیشیدەكاتەوە ئەو پرۆسەیە مەرامی سیاسی لە پشتەوە بێت.
هەناو ئەسەدی بریكاری كارگێڕیی وەزارەتی پلاندانی عیراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامانجی سەرەكی لە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتووان كە هەموو ئامادەكارییەكانی بەرەو كۆتایی دەچن و لە رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە لە سەرتاسەری عیراق بەڕێوەدەچێت، تەنها بۆ مەبەستی گەشەپێدان و زانینی رێژەی هەژارییە و سەرجەم ئەو زانیاری و دەنگۆیانەش دوورن لە راستییەوە كە باس لەوە دەكەن ئەو سەرژمێرییە بۆ بڕینی مووچەیە و مەرام و نیەتی سیاسی لە پشتەوەیە.
وتیشی، سەرژمێری دەبێتە بنەمایەكی زانیاری گرنگ بۆ دابەشكردنی پرۆژە خزمەتگوزرییەكان بەسەر هەموو پارێزگاكاندا بە پێی پێویستی و دوای كۆتایی هاتنی سەرژمێرییەكەش، لەماوەی شەش هەفتەدا ئەنجامی كۆتایی رادەگەیەنن.