سبەینێ ٢٩یەمین لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كەشوهەوا لە باكۆ دەستپێدەكات، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراقیش بە پێشكەشكردنی وتارێك بەشداری تێدا دەكات.

ئازەربایجان میوانداری لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ روبەڕوبوونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا دەكات، كە بە كۆپ ٢٩ ناسراوە و چاوەڕوان دەكرێت وڵاتان هەوڵەكانیان بۆ گەیشتن كۆكردنەوەی هاوكاریی دارایی زیاتر بۆ ئەو وڵاتە هەژارانە كۆبكەنەوە كە گرفتی گۆڕانی كەشوهەواویان هەیە.

بڕیارە زیاتر لە ١٤٠ سەركردەی جیهان لەو كۆنگرەیە بەشداربن و وتاری خۆیان پێشكەش بكەن، لە نێویاندا د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق هەیە، هەروەها ژمارەیەك پسپۆڕ و راوێژكاری عێراقیش یاوەری سەرۆك كۆمار دەكەن.

كۆپ ٢٩ گرنگترین لوتكەی جیهانە سەبارەت بە گۆڕانی كەشوهەوا، ساڵانە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە رێكدەخرێت ئەمساڵ لە گۆرەپانی باكۆ لە ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت و ١٢ رۆژ دەخایەنێت.