هەسەدە دەستگیركردنی ژمارەیەك چەكداری شانە نوستووەكانی داعش و گروپە تیرۆریستییەكانی راگەیاند.


هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، هەڵمەتی گەڕان و پشكنین بە سەرپەرشتی ژوری ئۆپەراسیۆنی ئەمنی بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی ئەندامانی گروپە تیرۆریستییەكان لە رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە و ژمارەیەك چەكدار بە چەك و كەرەستەی سەربازییەوە دەستگیر كراون.


دەشڵێت، لە سێیەم رۆژی هەڵمەتی هەسەدە لە كامپی هۆل نزیك شاری حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان ١٦ چەكداری شانەی نوستوی سەر بە داعش و گروپە تیرۆریستییەكان دەستگیركراون و دو خەندەقی شاراوەی ناو كەمپەكەش ئاشكرا بوە و دەست بەسەر چەك و جبەخانەی ئەو چەكدارانەدا گیراوە.


هەسەدە رونی كردوەتەە چەكدارانی شانەی نوستوو هەوڵیان داوە خۆیان لە كەمپی هۆل بشارنەوە، بەڵام دەستگیركراون و دەستیش بەسەر چەك و كەرەستە سەربازییەكانیاندا گیراوە.