وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەستگیركردنی تۆڕێكی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەری لە پارێزگای میسان راگەیاند. 


وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزە ئەمنیەكان لە پارێزگای میسان توانیویانە بە پشت بەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری تۆڕێكی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن. 


دەشڵێت، هێزەكان بۆسەیەكیان بۆ ئەو تۆڕە داناوە كە لە چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر پێكهاتوون و سیانیان بیانین و لەكاتی دەستگیركردنیاندا پێنج كیلۆ ماددەی كریستاڵیان پێ بووە و رێكاری یاسایی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ماددەی هۆشبەر بەرانبەر ئەو كەسانە گیراوەتەبەر.