ژمارەیەک پەرلەمانتار ئیمزا بۆ بەپارێزگابوونی تەلەعفەر و دووزخورماتوو کۆدەکەنەوە
ئایار
٣ی نیسانی ٢٠٢٣
٢٣٢
غەریب عەسکەر، تورکمانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئیمزای زیاتر لە ٢٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانیان وەرگرتووە، بۆئەوەی پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی ھەردوو قەزای تەلەعفەر و دووزخورماتوو، بخرێتە کارنامەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ھاوکات حسێن عامری، ئەندامی فراکسیۆنی حقووق لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، رێککەوتن ھەیە بۆئەوەی پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی قەزای تەلەعفەر بخرێتە ناو کارنامەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران.
قەزای تەلەعفەر دەکەوێتە سنووری پارێزگای نەینەوا و قەزای دووزخورماتووش دەکەوێتە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین، ھەردوو قەزاکەش دەکەونە چوارچێوەی ماددەی ١٤٠ی دەستوور و بە ناوچەی کێشەلەسەر دادەنرێن.