کازمی: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لێپرسراوانی پێشووی حکومەت جێگەی متمانە نییە
گۆران
٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣
٨٠٨
نوسینەگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، متمانەیان بە رێوشوێنەکانی حکومەتی عێراق نییە و لە رێگەی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە زانیویانە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لێپرسراوی باڵای حکومی پێشوو دەرکراوە، کە ئەوەش لە چوارچێوەی پاکتاوکردنی ھەموو ئەو کەسانەیە کە لە کابینەی پێشووی حکومەتی عێراقدا کاریان کردووە، ھەر بۆیە دەبێت ئەم تۆمەتانە لە لایەن لیژنەیەکی نێودەوڵەتییەوە دوور لە دەمارگیری چارەسەر بکرێن.