حکومەتی عێراق بڕیاریدا چوار ماددە بۆ سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان زیاد بکات
ڕێبوار
٧ی ئازاری ٢٠٢٣
٤٬٥٧٩
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیران بەبۆنەی نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان رەزامەندی پیشانداوە لەسەر پێشنیازێکی وەزارەتی بازرگانی بۆ زیادکردنی نیو کیلۆ نیشاستە، کیلۆیەک شەعریە، پێنج کیلۆ ئاردی زەرد و تەبەقەیەک ھێلکە بۆ سەبەتەی خۆراکی تایبەت بە مانگی رەمەزان بۆ ھەر خێزانێک.
ھەروەھا ئەسیر غەریری وەزیری بازرگانی رایگەیاند، پێش ھاتنی مانگی رەمەزان و رۆژانی ١٩ و ٢٠ی ئەم مانگە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان.
وتیشی، وەزارەتەکەی کار دەکات بۆ دابینکردنی ماددە خۆراکییەکان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا.