داوا لە سودانی دەکرێت مووچەی خانەنشینان لە ٨٠٠ ھەزار دینار کەمتر نەبێت
هەژار
٤ی ئازاری ٢٠٢٣
٣٧٦
نایف شەمەری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نووسراوێکی ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و تیایدا باسی لەوە کردووە، خانەنشینان ساڵانێکی زۆر خزمەتی بوارە جیاجیاکانی وڵاتیان کردووە، بەڵام مووچەکانیان بەراورد بە ژیانی رۆژانەیان زۆر کەمە بەتایبەتی بۆ ئەوانەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان ھەیە، داواشی لە سودانی کردووە بڕیار بدات مووچەی خانەنشینان لە ٨٠٠ ھەزار دینار کەمتر نەبێت.
لە بەرامبەریشدا سەرۆک وەزیرانی عێراق، نووسراوەکەی ئەو پەرلەمانتارەی رەتنەکردووەتەوەو ئاراسەی دەستەی راوێژکارەکانی کردووە بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر مووچەی خانەنشینان و زیادکردنی.