بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ھێزێکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری بازگە و رێگە دەرەکییەکانی پۆلیسی پارێزگای موسڵ، توانیویانە ڕێگە لە بەقاچاخ بردنی ١٦٢ ھەزار دۆلار بۆ دەرەوە بگرێت، کەسێکیش بە تۆمەتی پێشێلکردنی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی دۆلار دەستگیرکراوە.

راشیگەیاندوە، راپۆرتی رەسمی دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە پارەیە، لەگەڵ تۆمەتبارەکە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵکردنی تاوانی ڕێکخراو کراوە  بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.