بانکی ناوەندیی عێراق،  ھەفتەی رابردوو لە رۆژی یەکشەممە تا پێنج شەممە بڕی ٧١٠ ملیۆن و ٩٤٨ ھەزارو ٨٧ دۆلاری بە تێکڕای رۆژانەی ١٤٢ ملیۆن و ١٨٩ ھەزارو ٨٧دۆلار خستۆتەبازاڕەوە، بەراورد بە ھەفتەی پێشووتر بڕی خستنەڕوو بەرێژەی ٢١.٩٨% کەمیکردووە.

بانکی ناوەندیی عێراق، بۆ سەنەدات و پاکتاوی نێودەوڵەتی کارتی ئەلکترۆنی ھەر سەد دۆلارێک بە ١٣٠ ھەزارو ٥٠٠ دینار دەفرۆشێت بۆ حەواڵە، نەقدیش سەد دۆلار بە ١٣١ ھەزار دینار دەفرۆشێت.